پەروەردەی گەورەساڵان
نووسیینی: پرشنگ فلک الدین کاکەیی
(مێدیاسیۆن، مێدیتاسیۆن، مۆتیڤاسیۆن) سێ تەرمینۆلۆژیای لە واتا جیاوازن، لێ بە یەکەوە پەیوەندی پتەویان هەیە و لە کەلتووری پەروەردەی گەورە ساڵاندا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
پەروەردەی گەورەساڵان بەوە پێناسە دەکرێت:
پەروەردەی گەورە ساڵان لەوەیە لە تێگەیشتنی کوردان و نەتەوە هاوچەشنەکانیان وەکوو ئیهانە بێتە بەرچاو، بەڵام لە ووڵاتانی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یەکێک لە باشتریین ڕێگا چارەکان بۆ ناسیینی خودی خۆی و هەر مرۆڤێکی لە تەمەن کامڵ بوو.
پێناسەی ئایین و بییر و باوەڕ و یاسای ئەو کۆمەڵگەیە کە بۆ پەروەردەی گەورەساڵان هەوڵدەدات ئەوەیە:
مرۆڤ دوای تەمەنی ١٨ ساڵان ئیدی مرۆڤی کامڵە. هەندێ بییر و باوەڕی کۆنی کوردانیش هەیە، کە دەڵێت هەتا تەمەنی ١٨ ساڵ دایکان و باوکان یان سەرپەرشتیاران لە سەریانە هەموو پێداویستییەکی مادی و مانەوی بدەنە مێرمنداڵان. دوای ئەو تەمەنە ئەو ئەرکە ئیدی نامێنێ و مرۆڤ بۆ پێگەیاندنی خۆی و بە ڕێوەبردنی ژیان دەبێ پشت بە خۆی ببەستێ. بۆیە ئایینەکە هەوڵ دەدات کە لایەنی ماددی لە جیهان بە بەهای گران قبوڵ نەکات وپتر بایەخ بە لایەنی ڕۆحی دەدات، تاوەکوو مرۆڤەکان لە کاتی کامڵ بوون پشت بە خۆیان ببەستن و قبوڵی ئەوە بکەن کە تواناکانیان سنور دارە.
لە کۆمەڵگای دەوڵەمەند بە تەکنەلۆژیا و زانستی مۆکەم بێوێنە کە هەر پشتی بە بەرهەمە فکری و عەقڵییەکان بەستووە، پەروەردەی گەورەساڵان وەکوو جوبرانێکە بۆ ئە و تێگەیشتنەی کە ئایینە کۆنە کوردییەکان دایانڕشتووە و پشتگوێ خوراوە. هەم لە لایەن خودی ئاییندارەکان و هەمیش لە جیهانبینی و ناسیینی ئایینەکان.
بۆیە ئیمڕۆکە لە سەنتەرەکانی ڕاهێنان و پێگەیاندنی پیشەیی ئەم سێ چەمکە زۆر بە ڕوونی پراکتیزە دەکرێ خۆشی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی، بێ ئەوەی هەر لە ئایینە سەرەتایی و کۆنەکانی قەومی کورد شارەزا بن .
سەیرم دێت لێرە چۆن ڕاگەیاندنەکانی کورد لە دەرەوەی ووڵات ئیشەرەتێکی وا بەم بابەتە ناکەن.
بەردەوامی بە پەروەردە کە لە زمانی ئەڵمانی بە(Weiterbildung) ناوزەد کراوە یەکێکە لە چەمکەکانی پەروەردەی گەورەساڵان، واتە پزیشک یان یاساناس، تەنها ئەو مرۆڤە نییە کە شەهادەی هەیە، بەڵکوو دەبێ دەورە و خول و ڕاهێنانی بەردەوامی هەبێ لە پیشەکەی، بە هەمان شێوە کایەکانی ئایینداری و سایکۆلۆژی و کۆمەڵناسی و ڕۆژنامەنووسی.
ئەگەر هاتیش تا کوو تەمەنی ١٨ ساڵ منداڵان و بە تایبەت مێرمنداڵان نە قوتابخانەی پێ تەواوکرا و نە پیشەیەکی فێری کرا، ئەوە پەروەردەی گەورە ساڵان بە شێواز و مێتۆدی سەر کەوتووی زانستییانە دەبێتە ناوەندی پێگەیاندن و ڕووی پەروەردەی سەرەتایی بۆ مرۆڤگەل سپی دەکاتەوە و مرۆڤگەلیش مفایەکی بێوێنە لێی وەر دەگرن.
لێرەدا مرۆڤ بە جوانی دەبینێ کە چۆن و بە چ شێوەیەک دیموکراتییەت ڕۆڵ و ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات.
“پەروەردەی گەورەساڵان وەکوو جوبرانێکە بۆ ئە و تێگەیشتنەی کە ئایینە کۆنە کوردییەکان دایانڕشتووە و پشتگوێ خوراوە”
هۆبەی دەروونشیکاری و مەشوەرەت و ڕێنماییەکانی جۆراوجۆر بۆ ئاسان کردنی ڕێگای چارە بۆ گەورەساڵان لێرە دەبێ هەبوونیان هەبێ، کە بە زمانی ئەڵمانی پێی دەگوترێ Beratung.
ئەم جێگایە ڕێنماییتەواو بە مرۆڤەکان دەدا ئەگەر هات و پرسێکی یاسایی یان تەکنیکی هاتە پێشەوە، لەم پرۆسەیە مرۆڤ دەبینێ کە هەر خۆی و دەرگایەکی بەستراو نییە لە ئاڵۆزی و سەردەرگومییەکانی ژیان، بەڵکوو
چەندیین دەرگای کراوە و ئەرێنی لەبەردەمی هەیە، هەر بۆ ئەوەی دەرگایەکی دوروست بکرێتەوە، ئەوە هەر خۆی بە تەنیا پشت دەبەستێتە تواناکانی خۆی و بە گرنگیدان بە وەرزش و ڕاهێنانی بە سوودو لەش ساغی و تەندروستیش بۆ خۆی بە دەست دێنێ. لێرەدا وێنەیەکی سەرکەوتوی دیموکراتییەت لە پەروەردەی گەورە ساڵان بە بێ دەنگی و هێمنی و بە بێ پرۆپاگاندای سیاسی و هەڵە پەڵەی خۆ پێشاندان زۆر بە جوانی دەبێتە هونەری ژیان و لێکتێگەیشتن و چەسپاندنی ڕێزو کەرامەت لە ناو ژیان.شایانی باسە لەم سەنتەرانە بۆ نمونە لە ئەڵمانیا بە ڕێژەیەکی فراوان ژنان سەرپەرەشتی دەکەن. ئەوەی
مایەی سرنج کێشانە کە پیاوان زۆر ناتوانن لێرە بمێننەوە.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی یێن لێرە بەلاڤ بووی
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.