پەكەكە، جێبەجێکاری سیناریۆی داگیرکەرانی کوردستانە

رێبوار حەمەلاو شوانی

پەكەكە دروستكراویی دەزگە هەواڵگرییەكانی داگیركەران و ئێستاش بەكاردەهێنرێن لەلایەن چوار وڵاتی داگیركەر بەمەستی لێدانی دۆزی كورد ، وەك رێكخراوێكی چەكداری دوور لە هەستی نەتەوە یی و نیشتیمانپەروەری سەڵماندی كە جگە لە تێكدانی كوردستان و هەوڵدان بۆ لە باربردنی دەسكەوتەكانی گەلی كورد بە شێوەیەكی گشتی هیچ ئامانجێكی نیشتیمانپەروەری و كوردپەروەری لە هەگبەدانییە و ئەوەش سەڵمێنەری ئەو راستییەیە كە پەكەكە وەك گروپێكی میلیشیایی و چەكداری لە لایەن وڵاتانی ئیقلیمی بە ئامانجی ناشیرین پیشاندانی پرسی كورد و شەرانگێزی هیچی پێی نییە ،
ماوەی سێ‌ دەیەیە پەكەكە لە باشووری كوردستان و لە ناوچە شاخاوی و گوندە سنوورییەكانی هەر چوار شارۆكەی رواندز و سۆران و مێرگەسۆر و چۆمان نیشتەجێنە، لە ماوەی ئەو ساڵانەدا بەردەوام شەڕ و ناكۆكی لەگەڵ توركیا هەیە، هاوكات بەهۆی ململانێ و شەڕ و رووبەڕوو بوونەوەكانیان سەدان هاووڵاتی ئەم سنوورە بوونەتە قوربانی و ژمارەیەكی زۆری گوندیش چۆڵكراون و بووتە كێشە و گرفت بۆ هاووڵاتییان، لە كاتێكدا مەیدانی جەنگ و چاڵاكییان لە توركیا ئارامە و ناتوانن گولەیەك لەوێ بتەقێنن.
بۆیە، لە پاڵ هەموو ئەو هێرش و پەڵاماردان و ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە ناوچەكەدا خاپووركردن و شەهیدكردن هاوڵاتیانی كوردستان و گەشتیاران و پێشمەرگە و هەموو وێرانكارییەكان ، زۆرێك لەو هەنگاوانە گوماناوین، بۆنی داگیركارییان لێدێت، مەبەستی ڕوونیان، كە دەیانەوێت كورد لاواز بێت، دۆخێكی ناجێگیر لە ناوچەكەدا دروست دەكات، هەروەها پەكەكە ، تەنها بۆ توركیا نا بەڵكو بۆ عێراق و ئێرانیش بە پێی بەرژوەندییە تایبەتییەكانی بەكاردەهێنرێت و لە دژی دۆزی كورد و دەستكەكەوتەكان بەكاردەهێنرێت.
رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە، بەپاڵپشتی داگیركەرانی كوردستان هەر لە سەرەتای دروستكردنیانەوە تا بە ئێستا ، بووەتە كۆسپ و نەخۆشیی كوشندە بۆ كورد و كوردستان، بەم هۆی ئەوانەوە دەیان گوند خاپوور و وێران بوونە و چۆڵكردنی گوندەكانیش بەردەوامە و بە سەدان كەس شەهید و بریندار و پەككەوتە بوونە، بۆ دەیان كیلۆمەتر داگیركارانی پەلكێشی ناو خاكی كوردستان كردووە و هەرچی دۆژمنانی كورد و كوردستان پێیان خۆشە ئەوە دەكەن، زیانی گەورەیان بەر ئابووری كوردستان گەیاندووە و چەند جارێك بۆری نەوتی كوردستانیان تەقاندۆتەوە ـ هەرچی لە بەرژەوەندیی گەلی كورد و كوردستان بێت كۆسپ وئاستەنگی گەروەی بۆ دروست دەكەن، واتە كارەستانی گەورە بۆ دۆزی كورد و پێوستە هەر چۆنێك بێت ئەو نەخۆشییە كوشندەیە لە كوردستان دوور بخرێتەوە و چیتر دەستكەوتەكان نەبنە قوربانی سیاسەتە هەڵەكانی پەكەكە و دار و دەستەكانی، با ئەوان بچنەوە مەیدانی راستەقینەی خەباتی خۆیان كە باكوری كوردستانە و ئەگەر ئازان و راست دەكەن با یەك گوندی باكور رزگار بكەن .
بۆیە، بە ئەزموونی چەند ساڵی رابردوومان لە گەڵ پەكەكە ئەزموونێكی تاڵ و پڕە لە نەهامەتی و ماڵوێرانی، ئەوەی لە سەر ئەرزی واقیع دەیبینین، جگە لە دژایەتی كورد بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی، چیتر بە دی ناكەین و راستییەكی حاشاهەلنەگرە كە پەكەكە هیندەی خزمەتی ئامانج و مەبەستی داگیركارانی كوردستان دەكات، هیندە مەبەستی نییە خەبات بۆ كوردستان بكات.بۆیە، ئەوە پەكەكە دەیكات تەنها ئاسانكاری و رێگە خۆشكردنە بۆ داگیركەران و دوژمنانی كوردستان و ڕێگریكردن لە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان و لاوازكردنی پێگەی كورد بە شێوەیەكی گشتی لە سەر ئاستی ناوچەكە . بۆیە، ئەوەی لە هەڵوێستی پەكەكە دەبینرێت ئەو راستییەیە كە بێجگە لە ڕێگەخۆشكردن بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان و خزمەتكردنی دوژمنان كورد هیچ بەرنامە و ئامانجێكی تری نییە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.