ئەم ماوەیە چەندان پیلانگێڕیی ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرا كران، هەمووی بە بەڵگەی ڤیدیۆیی و دان پێدانانی كادیر و بەرپرسانی خودی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بوون.
بەداخەوە دەركەوت پەكەكە بە هەموو شێوەیەك هەوڵدەدات لە هەولێر و دهۆك كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدات، بە نیازە هەتا بتوانێت ئاژاوەگێڕی بكات، بۆچی؟ چونكە ئەو حزبە خۆی وەك چۆن مێش و مەگەز لەسەر زبڵدان گەشە دەكەن، ئەویش تەنیا كاتێك گەشە دەكات كە ئاژاوە و ناخۆشی هەبێت! هەر بۆیە دەیەوێ دۆخێك دروست بكات، ئینجا كادیرە خەڵەتێندراوەكانی بێن و قسەی سواوی هەزار بارە بۆ خەڵكی دووبارە بكەنەوە!
ئێوە بڕوانن چەند ساڵە پەكەكە لە باكووری كوردستان یەك هەنگاوی نەناوە؟ كێ لە بیری ماوە ئاخیر جار كەی بوو كە پەكەكە پەنجەی پۆلیسێكی لە نێو توركیا بەخوێندا هێنابێت؟ نییە، چونكە پەكەكە حزبێك نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توركیا دروست بووبێت، بەڵكوو حزبێكە بۆ تەسلیمكردنی هەردوو بەشی (باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان) بە توركیا دروست بووە.
ئەگەر پەكەكە نەبوایە توركیا بە خەونیش دەیتوانی ئەو ناوچانەی ئێستا لە ڕۆژئاوای كوردستان (لە نێو دەوڵەتی سووریا) داگیری كردووە، داگیریان بكات؟ پەكەكە نەبێت توركیا بۆچی چەمچەماڵ و مەخموور و شارباژێڕی سلێمانی بۆردومان دەكات یان بنكەی سەربازی لە باشیك دادەنێت؟
وادیارە پەكەكە قازانجێكی زۆر زۆر گەورە لە ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی لە كوردستان دەكات، ئەویش لە دوو ڕووەوە، یەكەمیان ئامانجی توركیا بەدی دێنێت و ناوچەی زیاتریان رادەست دەكات، دووەمیشیان ئاژاوەیەك دەدۆزێتەوە تاوەكوو درێژە بە مانەوەی خۆی بدات و لە بەرامبەردا لە كرێگرتەیی بەردەوام بێت!
Sign in
Sign in
Recover your password.
A password will be e-mailed to you.
Next Post
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.