پەلاماری هەولێر بۆ؟
پەلاماری هەولێر بۆ؟
ئەسرین شوانی
ماوەیەکە ملیشیا شیعەکان بە شێوەی نەخشە داڕێژراو پەلاماری هەولێری پایتەخت دەدەن،گوایە پەلاماری بەرژەوەندی ئەمەریکا لە هەرێم ئەدەن، تازەترین پەلاماریان شەوی ڕابردوو لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمب ڕێژکراو کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، کە ئەگەر خوێندنەوەی وردی بۆ بکرێت و ئەجندای پەلامارەکانی هەولێر شی بکرێتەوە بۆمان دەردەکەوێت پەلامارەکان وینای تری لە پشتەوەیە گەر نا بنکە سەربازیەکانی ئەمەریکا لە خاکی عێراق دەکرانە ئامانج نەک ئەوەی بە بۆنەو بێ بۆنە هەرێم و هەولێر بکرێتە ئامانجی نیازە گڵاوەکانیان، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەرەخات کە ملیشیاو سیاسەتی پشتی ملیشیاکان چاویان بەهەرێم و قەوارەکەی و پێشکەوتنەکانی هەڵنایەت و ئەیانەوێت هەرچۆنێ بێت لە باری بەرن،بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ ئاراستەی هەولێر دەکرێت ،سبەی ڕۆژێ بست بە بستی هەرێمی کوردستان دەپێکێت ئەگەر کوردو هێزە سیاسیەکان ڕوبەڕوی نەوەستن و یەک هەڵوێست نەبن بەرامبەر ئەو پێشهاتە ترسناکە قەوارەی هەرێم ڕوبەڕوی قەیرانی ترسناک دەبێتەوە سەرەڕای قەیرانە کەڵەکە بوەکانی تری.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.