پەمانی سیڤەر و لۆزان ڕۆڵی یەکێتی سۆڤێت

پەمانی سیڤەر و لۆزان ڕۆڵی یەکێتی سۆڤێت

ئازاد نەسرەت ، سلێمانیێ

دوای سەدەیەک لە تێپەڕبوونی کات ۰۰ ڕوسیا پێگەی دەست باڵایی خۆی ئاشکرا دەکات لە پوچەڵکردنەوەی ڕێکەوتنی پەیمانی سیڤەر کەباس لە سەربەخۆیی کوردستانی دەکرد ۰
دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕوسیا بۆ یەکەم جارە هەندێ ڕوونکردنەوە و نهێنیەکانی ئاشکرا کرد ۰
وردەکاریەکانی پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی سۆڤێتی پێشوو و کمال ئەتا تورک ۰
کۆمەڵێک لە نهێنی کە جێگای سەرسوڕمان و سەرنج ڕاکێشان و تووشی شۆک و ڕق ئەستووریمان دەکات بەڕاستی سنوقێکی پڕ لە هەواڵی سەیرە کە تازە ئەرشیفی سۆڤێتی کۆن بڵاو دەکرێتەوە ۰
بۆ نموونە ئەو پەیکەرە یادەوەریەی کۆماریی دەوڵەتی تورکیا و دامەزرێنەکەی کمال ئەتاتورک لە ناوەڕاستی شاری ئەستەمبوڵ لە گۆڕەپانی تەقسیم کە دوو لە گەورە پیاوانی سۆڤێت لەخۆ دەگرێ ، زۆر کەم لە هاوڵتیانی تورک ئەم ڕاستیە دەزانن ۰
لە یادەوەری ئەم پەیکەرەدا دەبینین کمال ئەتاتورک هەنگاوی ناوە بۆ پێشەوە و لە تەنیشتیەوە دوو لە کەسایەتی سۆڤێتی مێژوویی ( كليمنز فارئشيلاڤ ) کە پلە و پێگەی نوێنەری گەل بوو بۆ کاروباری بەرگری لە یەکێتی سۆڤێت وە ئەو پیکەرەکەی دیکە لە تەنیشت ئەتاتورکەوە (سيمون ئاراليڤ) یەکەم باڵوێزی سۆڤێت بوو لە تورکیا ئەم باڵوێزە جێی متمانە و دەستە ڕاستی کەمال ئەتاتورک بوو لەو کاتەدا ئەوەی لەسەر ئەم باڵوێزە نووسراوە ئەوەیە کە ئەندازیاری ڕێکەوتنی و برایەتی و هاوڕێیەتی نێوان یەکێتی سۆڤێت و تورکیای ئەتاتورک بوو ۰
سەیر لێردا ئەوەیە کە کمال ئەتاتورک بەفەرمانی خودی خۆی بڕیاری داوە ئەو دوو پەیکەرەی دیکە لەتەنیشت پەیکەرەکەی خۆیەوە دابنرێ لەو مۆنۆمێنتە یادەوەریە گەورەیەی کۆماری تورکیا لە گۆڕەپانی تەقسیم ۰
بەپێی ئەو ڕێکەوتننامەیەی کە بەسترا لە نێوان هەردوولا لەو کاتەدا دەسکەوتی تورکیا لەو کاتەدا هاوکاری سەربازی گەورە کرا لە لایەن یەکێتی سۆڤێتەوە ئەژمار دەکرا بە ۱۰ ملیۆن ڕۆبلی ئاڵتوونی هەروەها هاوکاریکردنی سیاسی و دبلۆماسی وە دەسەڵاتی ڕەهای پێدرا کە دەربەندەکان لەژێر دەسەڵاداری خۆیدابێت ۰
لەم ئەرشیفەدا ئەوەشمان بۆ دەردەکەوێ کە یەکێتی سۆڤێت پێگەیەکی باڵا و سەرەکی تەواوی هەبووە لە لە پوچەڵکردنەوەی پەیمانی سیڤەر کە باسی لە دابەشکردنی دەوڵەتی عوسمانی دەکرد ۰
وە هەروەها بە هەوڵ و تواناکانی یەکێتی سۆڤێت ئەو ڕێکەوتننامەی پەیمانی (لۆزان) ئەنجامدرا بۆ بەرژەوەندی تورکیا پاش گوشارێکی زۆر لەسەر فەرنسا و بەریتانیا ۰
یەکێتی سۆڤێت یەکەم دەوڵەت بوو دانی نا بە سەربەخۆیی کۆماری تورکیا ۰

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.