پەکەکە هۆکاری هێڕشەکانی باشوری کوردستانە لەلایەن تورکیاوە

ئەسرین عاسی شوانی

تورکیا ناوچە سنوریەکانی هەرێمی هاوسێی کەوتۆتە لەشکرکێشی و تۆپبارانکردنی گوندەکانی دەڤەرەکەو ڕۆژانە باغ و بێستان دەسوتێنێت و گوندەکان کاول دەکات و خەڵکی سیڤیل دەکاتە ئامانج و پەکەکەش وەک ئەوەی نە بایان دیبێ و نە باران بەردەوامن لەو سیاسەتە چەوتەی خۆیان و درێژە بە کارە قێزەونەکەی خۆیان دەدەن و لە هەوڵی ئەوەدان ئەزمونی هەرێمی کوردستان بەرەو هەڵدێر بەرن، لە جیاتی ئەوەی هاوکاری هەرێمی کوردستان بن و کێشەی بۆ دروست نەکەن، کەچی دێن و بەهانە بە داگیرکەران دەدەن کوردستانی باشور بکەنە جێگای ململانێ و شەڕانگێزی خۆیان و لە باربردنی ئەو ئەزمونەی هەمانە کە دەریایەک خۆێنی لاوەکانمانی بۆ ڕژاوە.
گەر بپرسین پەکەکە چی لە هەرێمی کوردستان دەوێت؟ ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت،کە تاکە ئامانجیان لەباربردنی ئەزمونی ئەو هەرێمەلۆکاڵیە کوردییەیە کە بوەتە لانکەی هەموو کوردێک لەهەر سوچێکی دونیا بێت، بەمەش دا بۆمان دەردەکەوێت کەوا پەکەکە بەو سیاسەتەی ئەوە دەکات کە دوژمنان نەیانتوانیوە بیکەن،و دیاریشە لە ڕێی پەکەکەوە ئەو نیزەیە دەچەقێننە جەستەی ساڕێژنەبوی هەرێم و ئەزمونەکەی لەبار دەبەن،چونکە گەر وا نەبێ بۆ گۆڕەپانی ململانیان ناگوازنەوە باکوری کوردستان و ئەو سەرێشەیەش لە باشور دورناخەنەوە،ئەمەیە مرۆڤ دەخاتە گومانی ئەوەوە کە پەکەکە بە بەرنامە ئەجندای داگیرکەرانی کوردستان جێبەجێ دەکات بۆ ئەو ئەزمونەی بوەتە چقڵی چاوی دوژمنان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.