پەکەکە چەند ناوچەیەکی ستراتیژی دهۆک تەسلیمی سوپای تورکیا دەکات

پەیامنێرێ ، زێ بادینان ، زاخۆ

پەکەکە چەند ناوچەیەکی ستراتیژی دهۆک تەسلیمی سوپای تورکیا دەکات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 24ی نیسانی 2021 سوپای تورکیا لە بەرزایی مام رەشۆ لە ناوچەی ئاڤاشین لە سنووری کارگێڕی پارێزگای دهۆک بە هێلیکۆپتەری جۆری سیکۆرسکی سەربازی دابەزاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو لە رێگەی هێلیکۆپتەری جۆری کۆبرا ئەو ناوچەیەی بەچڕی بۆردوومانکردووە. لە کاتی دابەزاندنی سەربازەکاندا شەڕ و پێکدادان روویداوە و بۆردوومانی تورکیا و شەڕ و پێکدادانەکان لەو ناوچەیە بەردەوامن.

ئەو شوێنانەی‌ هێزه‌كانى توركیای لێ جێگیركران بریتین لە زنارى كێسته‌، پشتی گوندى هرورێ و پشتی دشیشى. هەروەها لەبارەی گرنگیی شوێنی زناری کێستە دەڵێت، “شوێنێكى سه‌ربازیی ستراتیژییه‌، 2300 مەتر له‌ سه‌ر ئاستى ده‌ریا به‌رزه‌، لە نزیك 50 گوندى ناوچه‌كانى كانى ماسێ و ناوچه‌كانى دیكەیە‌.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.