لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕوحی پاکی ھەڵوی بەرزەفڕی کوردستان، نەمر سەرۆك بارزانی مستەفا، دادەنەوێنین کە ئاڵای کوردستانی بە ئەمانەت پاراست لە ھەندەران و دواتر لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان تا لە سەر پەرلەمانی کوردستان و گشت دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵکرا.
ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە گشت تاکێکی دڵسۆزی کورد و کوردستان پیرۆز بێت.
ئاڵای کوردستان، سیمبۆڵی نەتەوەی کورد و کوردستانە، ھێمای ئازایەتی و فیداکاریی گەلی کوردستانە.
ئاڵای کوردستان ڕەمزی نەتەوەیەکی خاوەن خاك و زمان و کولتور و ئایین و باوەڕ بە خۆ و بە گەل و بە سەرکەوتنە.
ئاڵای کوردستان ئاڵای گەلێکی خاك داگیرکراو و ستەملێکراو و ئەنفال و کیمیاباران کراوە.
ئاڵای کوردستان ئاڵای گەڵێکی خاوەن پێشمەرگە و بەرخودان و خۆڕاگری وسەرکەوتنە.
ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە گەل و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان پیرۆز بێت، لە پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز بێت، لە هاووڵاتییان و گشت دڵسۆزان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و، لە دڵسۆزانی ھەندەران پیرۆز بێت.
ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە دانیشتووانی دڵسۆزی کەرکووکی دڵی کوردستان و دووزی بە خیانەت داگیرکراو و لە گشت دڵسۆزانی کوردستان و لە زیندانییانی سیاسی و ئاوارەکان پیرۆز بێت.
“ئاڵای کوردستان، هەمیشە بەرز و شەکاوە بێت”
دکتۆر کەمال کەرکووکی
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان
17-12-2022
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.