محەممەد شیاع سوودانى پێشوازى لە کارکردنى کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکات و “خواستی دەربڕیوە بۆ فراوانکردنی تواناکانی کەرتی بەرهەمهێنانی نەوت.”
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: “سوودانى خواستی دەربڕیوە بۆ فراوانکردنی تواناکانی کەرتی بەرهەمهێنانی نەوت.”
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سوودانى دەڵێت: “پێشوازى لە کارکردنى کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین لەگەڵ هەوڵى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت لە رێگەى تورکیاوە.”
نووسینگەی سوودانی دەشڵێت: “کەرتی نەوت پێویستی بە ئاستی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا و پەرەپێدان هەیە، ئەوەش لەپاڵ هەوڵی حکومەت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لەڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە.”