پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر لە ھەژماری خۆی پەیامێکی بلاوکردەوە و گوتی

سوپاسی ھەموو دەزگا ئەمنییە قارەمانەکانمان دەکەم بۆ بەشداریکردنی بەهێزیان له‌ ده‌نگدانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری کوردستان

سوپاسیان دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی کۆمەڵگە. متمانەی تەواوم بە تواناکانیان هەیە بۆ پاراستنی دەنگدەران لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی له‌ ڕۆژی یەکشەممە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.