پەیام و پیرۆزبایی بەندە خزمەتکارتان بەبۆنەی ۱ ئایار ڕۆژی جەژنی کرێکارانی جیهان
پەیام و پیرۆزبایی بەندە خزمەتکارتان بەبۆنەی ۱ ئایار ڕۆژی جەژنی کرێکارانی جیهان
ئازاد نەسرەت ، سلێمانی :
لەم ڕۆژە پیرۆزەدا جوانترین و ڕازەوەترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو کرێکارانی جیهان دەکەم بەتایبەتی کرێکارانی کوردی هاوکارانم و هاوپیشەکانم لە نیشتمانم و هیوادرم داخوازییەکانیان جێ بەجێ بکرێت و ژیانێکی شایستە
بەرەو کۆمەڵگایەکی دادوەرانە تر دەستەبەر بکرێت بۆیان ۰
لە ئاستانەی ڕۆژی جیهانی کریێکارانداین ، جیهانی ئەمڕۆ سەرەڕای هەموو دەسکەوتەکانی، بەداخەوە دنیایەکی پڕ چەوسانەوە و نابەرامبەر و بێ ڕێزی و ژێرپێنانی کەرامەت وحورمەتی مرۆڤە . مەخابن، جیهانی ئەمڕۆ بە هەڵکشانی باڵای تەکنۆلۆژیا و هزری مۆدێرن نەك مرۆڤ لەفەلاکەتی نان و ئازادی و چەوسانەوەی بێ پسان ئازاد نەکردووە ، بەڵکو لەزۆر شوێندا شێوانی سنوورەكان پێگەی جەلاد وقوربانیشی تێکەڵ کردووە . یەکڕیزی وهۆشیاری هەموو خەباتکاران و چەوساوان و هێزی لەبڕان نەهاتووی کرێکاران، دەتوانی زامنی ڕەوانەی چەوسانەوە و بەرینترکردنی ئاسۆی ژیانی خوازراو بە ئابرووی مرۆڤی دیلی ئەم چاخەبێت.
سەرکەوتووبێت خەباتی بێ پسانەوەی کرێکاران وچەوساوەکان
بژی مرۆڤ و ئازادی و دیموکراسی ۰
زێ بادینان.
سلێمانی
۱/٥/۲۰۲۱
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.