پەیمانگەها تەکنیکی یا تایبەت رەواندزێ رێو رەسمێن ناساندنا پەرتووکا ” مۆبایل جۆرنالیزم” رێڤەچوو

زێ بادینان. رۆژ دهۆک:


لە درێژەی خزمەتە بەردەوامەکانی دا بە نووسەران و ڕۆشنبیرانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ۱٥/١٠/٢٠٢٢ ) لە مەراسیمێکی شایستەدا لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە بەڕێز( د. زرار ئەرگۆشی) و مێوانان و ڕۆژنامە نووسان و ڕاگەیاندنکارانی ناوچەکە پەرتوکی (مۆبایل جۆرنالیزم) لە نوسینی (هەژار حکیم عزیز) ناسێندرا ، سەرەتای مەراسیمەکە بە وتەی بەرێز د زرار ئەرگۆشی دەستی پێکرد کە پشتیوانی پەیمانگەی ڕواندزی بۆ پێشخستنی کۆمەڵگەو کاری ئەکادیمی دووپات کردەوە ،دواتر نووسەری کتێب بەرێز هەژار حکیم لە کورتە باسێکدا ناوەرۆکی پەرتووکەکەی بۆ ئامادەبووان باسکرد و لە کۆتایی قسەکانی دا زۆر سوپاسی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندزی کرد بۆ ڕێکخستنی ئەو مەراسیمە شایستەیە، دواتر هاورێ و هاوکارانی نووسەر بە وتەیەک پیرۆزبایی ناساندنی پەرتوکەکەیان لە نووسەر کرد و لە دوابڕگەدا دەستکرا بە دابەشکردنی پەرتوکەکە بەسەر ئامادەبووان دا، ئەوەی پێویستە بگوترێ داهاتی فرۆشی ئەم پەرتوکە بەسەر نەخۆشان و کەم دەرامەتان دابەش دەکرێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.