پ ک ک و تۆڵەی شانەی سیخوری
پ ک ک و تۆڵەی شانەی سیخوری
نەوزاد محمد
روون و ئاشکرایە کە تەواوی هەوڵەکانی پ ک ک و بە هەر جۆرێک و لە شوێنێک بوبێت، مەبەست لێی درب لێدانە لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی و نەتەوەیی گەلی کورد بە گشتی.
ئەم راستیە زیاتر هاتە پێش چاوو لە دوای سەرهڵدانی بەهاری ١٩٩١ی باشوری کوردستان، کە پ ک ک ئەو دەرفەتەی قۆزتەوەو هەوڵی دا خۆی بکاتە ئەمری واقع بەسەر باشوردا.
بەڵکو لە زۆر حالەتیش دا هەوڵی خۆ سەپاندن و راوەستان لە دژی ئیرادەی گەل و بریاری سیاسی باشور بووە، لە دژی بە هەرێم بوون و قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان بووە.
زیاتر لە جارێک شەری برا کوژی روویداوە کە خودی پ ک ک ڕۆلی سەرەکی و دەستی تێدا هەبووە، مەبەستیان لە لایەک هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و لاواز کردنی حزبە سیاسیەکانی باشور بووە و، لە لایەکی تریش خۆ سەپاندن بەسەر باشور وگرتنە دەستی بریاری سیاسی بووە.
بێ گومان ئەم هەوڵانەیان هەمووی لە چوارچێوەی ئەجندای دەرەکین کە خزمەت بە پرسی ڕەوای گەلی کورد و ئایندەکەی ناکات، بەڵکو دیانەوێ باشوریش بە دەردی باکور ببەن و ڕادەستی دوژمنانی بکەن و پرسی کورد لە گۆڕ بنێن.
ئەوەی ئێستا پ ک ک دەیکات لە هێرش کردنە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شەهید کردنی برا پێشمەرگەکان، وەکو تۆڵە سەندنەوەیەکە لە بەرامبەر هەڵوەشانەوەی شانەی سیخوری بە ناو چالاکوانی مەدەنی.
بێ گومان کە ئەو شانە سیخوری یە بۆ هەمان مەبەستی سەرەکی یان لە نانەوەی ئاژاوە و هەوڵی خەلق کردنی گرژی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە باشور کاریان دەکرد، هەروەها خزمەت کردنی ئەجنداکانی دوژمنان لە سیخوری کردن بەسەر حزب و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وە لە دواییدا گەڕانەوە بۆ خەونە کۆنەکەیان لە سێ بارە کردنەوەی شەری برا کوژی و راکێشانی هەرێمی کوردستان بەرەو چارەنوسێکی نادیار.
مافێکی ڕەوای گەلی کورد و سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستانە کە داوا لە پ ک ک بکەن دەست لەم کارە ناڕەوایانە بەڕدات کە خزمەت بە دۆزی کورد ناکات، هەروەها خەیاتی خۆیان بگوازنەوە بۆ باکوری کوردستان کە سنوری شەرعی و خەباتی کوردایەتی ئەوانە.
هەروەها زۆر ئاسایی یە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی، هەروەها پشتیوانی تەواوی حزبە کوردستانیەکان و تا دەگاتە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕای گشتی شەقام، بە یەک هەوڵوێست، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکەن فشار بخەنە سەر پ ک ک و ئەو لایەنانەی سوود لەو دۆخە وەردەگرن پاشگەز ببنەوە و دەست تێوەردانیان لە کاروباری هەرێمی کوردستان ڕاگرن.
زۆریش پێویستە لەسەر عەردی واقع کار لەسەر ئەم پرسە بکرێت، نەک نەتها بەیاننامەیەک بێت کە هیچ لە دۆخەکە نەگۆڕێت، بەڵکو کاری جدی پێویستە، ئەگەر بزانین هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ناتۆ ڕۆڵیان هەبوە و بە هاوپەیمان حساب دەکرێن و پاراستن یان ئەرکێکی نێو دەوڵەتی یە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.