چامپیۆنس لیگ.. ڤیاڕیاڵ گەیشتە فۆناغی 16

لە چامپیۆنس لیگ ڤیاریاڵ لە ئەتلەنتای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی 16ی پاڵەوانیەتیەکە.

لە کۆتا یاری جەولەی کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگ کە بەهۆی بەفربارینەوە دواخرابوو یانەی ڤیاریال بەرامبەر ئەتلەنتا یاریکرد و بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی لێبردەوە.

یاریزانانی یانە ئیسپانیەکە سەرەڕای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاریان دەکرد بەڵام سەرکەوتو بوون لە کۆنتڕۆڵ کردنی یاریەکە و لە خولەکەکانی 3 و 42 و 51 لەلایەن دانگۆما دوو گۆڵ و کابۆیەوە تۆمارکرد، دوو گۆڵەکەی ئەتلەنتاش مالینۆڤسکی و زاپاتا لە خولەکەکانی 71 و 80 تۆماریانکرد.

بەو ئەنجامەش ڤیاڕیاڵ خاڵەکانی گەیاندە 10 خاڵ و لەگەڵ مان یونایتدی پێشەنگ سەرکەوت بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانیەتیەکە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.