چوار لیوای یەکەی 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
چوار لیوای یەکەی 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و بهرپرسێكی وهزارهتیش رایدهگهێنێت: بە رێژەی 80٪ كارهكان تهواو كراون و بە نووسراوی فەرمی چوار لیوایهكه خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
لیوا روکن کارزان مەولود، بەڕێوەبەری پلاندانان و رێکخستنی میلاکات لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدهگهێنێت: ئێستا خەریکین رێکخستنەوە بۆ میلاکی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین، تائێستا رێکخستنەوە بۆ 14 لیوا کراوە، هەروەها چوار لیوای دیکەی یەکەکانی 70 و 80 بە نووسراوی فەرمی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانەکەیان هاتووە، سەرقاڵی رێکخستنەوەی هەیکەلی و میلاکەکانیانین، چونکە پەیکەربەندی “هەیکەلی” لیواکانی ئەوان جیاوازە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، خۆشبەختانە ئەوانیش زۆر هاوکارن لەگەڵ وەزارەت.
تا ئێستا ھێزەکانی یەکەکانی پشتیوانی یەک و دوو لە 80٪ی کاروباری رێکخستنەوەیان تەواو بووە و وردەکاری و دانانی پەیکەربەندی ھێزەکان ماوە.
بەپێی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رێک دەخرێنەوە، هاوکات لەگەڵ ئەوەی کار بۆ رێکخستنەوەی لیواکانی یەکەی 70 و 80 لە چوارچێوەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و 50٪ کاروباری رێکخستنەوەی چوار لیوا تەواو کراوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.