▪ چۆن منداڵه‌كانمان له زیانی باس و بینینی كاره‌ساته سروشتییه‌كان بپارێزین؟
هه‌مزه عه‌باس فه‌قێ
له كاتی خۆشی و ناخۆشی ئێمه‌ی دایك و باوك هه‌ر به‌رپرسیارین له په‌روه‌رده‌ی باشی منداڵه‌كانمان، دروست مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان شێوازێكی كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌یه، هه‌روه‌ك خراپ مامه‌ڵه‌كردن شوێنه‌واری خراپ له‌سه‌ر هه‌ست و ده‌روونی منداڵه‌كان جێده‌هێڵێت.. رووداوه‌كان هه‌رچه‌ند گه‌وره‌بن نابێ منداڵه‌كانمان له‌بیرببه‌نه‌وه.
*خۆت به‌دوور بگره له‌وه‌ی به‌رده‌وام شاشه‌ی تیڤی ماڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر نیشاندانی دیمه‌نه‌كانی ئه‌و كارهساتهبێت كه ڕوویداوه چونكه منداڵەکان وەکو گەورەکان نین، ناتوانن بەئاسانی دیمەنە ترسناکەکان لەبیر بکەن. بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌لایان ده‌مێنێته‌وه و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روونیان دروست ده‌كات.
*تۆ وه‌ك دایك و باوك مه‌هێڵه ترس و دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژانت پێوه دیاربێت، چونكه ئارامی تۆ سه‌رچاوه‌ی به‌خشینی ئارامییه بۆ منداڵه‌كانت.
*تیشک بخرێتە سەر ڕۆڵی کارمەندانی بەرگری شارستانی و باس لە بوێری و مرۆڤدۆستی و لێھاتووییان بکرێت. باسی هاوكاری و به‌هاناوه‌چوونی خێرخواز و مرۆڤدۆستان بكرێ تا هه‌ستی پشتیوانی مرۆڤه‌كان بۆیه‌كتری له‌لایان دروست بێت كه هه‌ستێكی جوانه و ئارامییان پێده‌به‌خشێت.
*وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان به شێوه‌ی زانستی و به‌كورتی به‌بێ چوونه ناو ورده‌كاری بده‌نه‌وه.
*له دۆخێكی وه‌ك ئه‌و ڕۆژه پشووانه‌ی كه ڕاگه‌یه‌نرا پێویسته سوود له‌كات وه‌ربگیرێت و به یاری به‌سوود له‌گه‌ڵیان به‌سه‌ر ببرێت.
*گێڕانه‌وه‌ی چیڕۆك، كاری هونه‌ری، چنین، چاككردنه‌وه، دروستكردن، هۆكاری باشن بۆ دوور خستنه‌وه‌یان له‌باس و خواسی كاره‌ساتی سروشتی وه‌ك زه‌مین له‌رزه و لافاو…
*ئاماده‌كردنی ژه‌می خواردن پێكه‌وه، پاكردنه‌وه‌ی ماڵ به به‌شداری هه‌مووان، ڕێگای گونجاون بۆ سهرقاڵكردنیان و دووركه‌وتنه‌وه له دیمه‌نه خه‌مناكه‌كان.
تێبینی: بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته سوودم له ئینته‌رنێت وه‌رگرتووه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.