چەمچەماڵ ،تەرمی پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ گەیێنرایە نەخۆشخانە کە ئاسەواریی گوللـە لە بە جەستەیەوە دیارە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، تەرمی پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ گەیێنرایە نەخۆشخانە کە ئاسەواریی گوللـە لە بە جەستەیەوە دیارە. 

هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمێک گەیێنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە پیاوێکی تەمەن 40 ساڵە و ئاسەواری گوللـە بەجەستەیەوەیە.  بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ دەڵێت، دوای رێکاری یاسای تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکت سلێمانی دەکرێت. شەریف رەحیم، گوتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە رووداوی راگەیاند “پیاوەکە لە دەروازەی شاری چەمچەماڵ و نزیک بەنزینخانەی حەمید جاف بە تاپڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە رووداوەکە خۆکوژیی بووە.

” گوتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ دەشڵێت “بەداخەوە بەرلەوەی بگەیێنرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، تەرمەکەیشی دوای رێککارەکان رەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە.” ئەو کەسەی کە خۆی کوشتووە دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی بووە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەکان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

  • لایک بکە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.