چەندێک له به‌غداد به‌هێزبین ئه‌وه‌نده ده‌توانیین مافه ڕه‌واکانی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین
دەزگەهێ مێدیایێ زێ بادینان:
چەندێک له به‌غداد به‌هێزبین ئه‌وه‌نده ده‌توانیین مافه ڕه‌واکانی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین،به‌ڵام ئێمه کار بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین
دەنگی ئەمریكا
محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەم وتووێژەدا باس لە بەشداری کورد لە نێویشیاندا حیزبەکەی دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت” ه‌ڵام ئێمه کار بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین، سەد لەسەد دەزانم ئەم عێراقە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام نابێت، ده‌بێت عێراق دابه‌ش بکرێت، دەشڵێت” پەرلەمانی عێراق هەر بۆخۆی لاوازە، خولی داهاتووی په‌رله‌مان که‌س به‌که‌س ده‌بێت، هه‌رکه‌سێک به وه‌کاله‌ت به ته‌وجیهی که‌سێک بۆ وڵاتێک ئیش ده‌کات.”
” کار بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین”
لەسەرەتای وتووێژەکەدا محەمەدی حاجی مەحمود کە یەکێک بوو لەوانەی پشتیوانی ڕیفراندۆمی دەکرد، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بەشداری کورد لە هەڵبژاردنی عێراق و بانگەشەی هەڵبژاردن لە کوێدا لەگەڵ ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی یەک دەگرێتەوە؟
لە وەڵامدا محەمەدی حاجی مەحمود وتی” سەبارەت بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، من پێموایه کارێکی باشمانکرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێمه کردمان له‌و ڕیفراندۆمه دوو خاڵم له‌لا گرنگ بوو وه‌کو بۆم ڕوون بوویه‌وه یه‌که‌میان له‌ژێر ئه‌و هه‌موو فشاره زۆره‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هەرێمی و ناوخۆیی له‌سه‌ر ڕیفراندۆم، کورد 93.8% ده‌نگیدا به ڕیفراندۆم، خاڵی دووه‌میان ئه‌وه بوو ئه‌و وڵاتانه‌ی باسی مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وه‌کان و باسی چاره‌نووس و ئه‌مانه‌یان ده‌کرد ده‌رکه‌وت ئه‌وه ته‌نها بۆ مانشێتی ڕۆژنامه و تهلهفزیۆنهکانیانه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه واته هه‌موویان گه‌له‌کۆمه‌یان لێ‌کردین ئێمه‌ش داوایه‌کمان کردبوو نه‌مانوت ئێمه جیاده‌بینه‌وه ئێمه ڕیفراندۆم ده‌که‌ین بزانیین خه‌ڵکی کوردستان چی ده‌وێت به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌شیان لێ قبوڵ نه‌کردین ئه‌م دوو خاڵه لای من زۆر گرنگ بوو یه‌که‌م میلله‌ته‌که چی ویستی کردی ، دووه‌میش ده‌رکه‌وت ئه‌وانیش هه‌مووی دروشمه و هیچی تر نییه.”
هەروەها زیاتر وتی” به‌ڵام ئێمه پێمانوایه عێراقێکی وه‌کو ئێستا ناتوانێت هه‌تاسه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی که ئێستا هه‌یه بڕوات، ئێمه پێمانوایه ده‌بێت عێراق دابه‌ش بکرێت و ده‌بێت کۆنفیدڕاڵی له‌به‌رچاو بگیرێت له‌عێراقدا له‌وه زیاتر هیچ چاره‌یه‌کی تر نییه یان ده‌بێت شه‌و و ڕۆژ له‌عێراقدا شه‌ڕ بێت، وه‌کو ده‌زانرێت له ساڵی 1958 وه دوای کوشتنی مه‌لیکی عێراق دوای ئه‌وه عه‌بدولکه‌ریم قاسم ، عه‌بدولسه‌لام عارف،عه‌بدول ڕه‌حمان عارف، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر و سه‌دام حسێن هه‌تا کۆتا جاری عه‌بادی به ده‌بابه‌وه هات پێشمه‌رگه‌ی شێلا له‌عێراقی نوێ‌دا واته هه‌تا ئێستا ئه‌مه به‌رده‌وامه، ئێمه ئه‌مه به قۆناغێک ده‌زانیین چه‌ندێک ئێمه له به‌غداد به‌هێزبین ئه‌وه‌نده ده‌توانیین مافه ڕه‌واکانی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین به‌ڵام ئێمه کار بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین ،ئێمه ئه‌و ڕیفراندۆمهمان کرد بزانیین خه‌ڵکی کوردستان چی ده‌وێت؟ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌ی که ویستی کردی 93.8% ده‌نگی بۆ ڕیفراندۆم و بۆ جیابوونه‌وه‌دا، ئێمه ئه‌وکاته نه‌مانوت جیاده‌بینه‌وه وتمان بزانیین میلله‌ته‌که‌مان چی ده‌وێت.”
“سەد لەسەد دەزانم ئەم عێراقە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام نابێت، ده‌بێت عێراق دابه‌ش بکرێت “
محەمەدی حاجی مەحمود دەربارەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراق زیاتر دوا و وتی” ئێستا ئێمه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا پرۆسه‌یه‌کی سیاسی هه‌یه که هه‌ڵبژاردنه له‌عێراق، من خۆم سه‌د له‌سه‌د ده‌زانم ئه‌م عێراقه به‌مشێوه‌یه و به‌م عه‌قڵیه‌ته‌ی ئێستا و به‌م بارودۆخه ناتوانێت ده‌وام بکات و ناتوانێت بڕوات، ده‌بێت عێراق دابه‌ش بکرێت چونکه من بیستومه له‌م ڕۆژانه‌دا که هه‌ندێکی لێپرسراوانی ده‌سه‌ڵاتی عێراقی هه‌یه باسی ئه‌وه ده‌که‌ن 2023 کۆتای به سایکیس بیکۆ دێت که کۆتایی هات کوردستانی عێراق تورکیا داگیری ده‌کات، ئه‌گه‌ر سایکس بیکۆ کۆتایی پێبێت شتێک به‌ناوی عێراقه‌وه نامێنێت ده‌بێت هه‌رسێ ویلایه‌ته‌که به‌سڕه و به‌غداد و موسڵ جیابێته‌وه له‌یه‌کتر، واته ئه‌وه‌ی پێش سایکس بیکۆ کراوه ده‌بێت هه‌مووی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.”
“ئێمه له به‌غداد داواده‌که‌ین ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی عێراق دابمه‌زرێت “
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر نوێنەرانی حیزبەکەت بچێنە بەغداد یەکەم کار چ کارێک دەکەن کە پێتان وایە کورد لە 2003 وە نەیتوانیووە بیکات؟
محەمەدی حاجی مەحمود لە وەڵامدا وتی” ئێمه له به‌غداد داواده‌که‌ین ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی عێراق دابمه‌زرێت، پێمانوایه له 2003 وه له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌ژده ساڵه‌دا دەیتوانی ڕێککه‌وتنی نێوان تورکیا و عێراقی ساڵی 1984 هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ڕێککه‌وتنامه‌که‌ی جه‌زائیر یان ههڵبوهشاندایهوه، ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی عێراقیان دابمه‌زراندایه واته هه‌ڵه‌بجه بچوکترین پارێزگایه و به‌سڕه گه‌وره‌ترین پارێزگایه نوێنه‌ریان هه‌بێت له‌و ئه‌نجوومه‌نه هیچ کامیان ڕازی نه‌بێت هیچ بڕیارێک نه په‌رله‌مان نه حکومه‌ت نه‌توانێت جێبه‌جێی بکات، ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی زۆر گرنگه هه‌تا ئێستا نه‌کراوه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ڕێککه‌وتنامه‌یه چ جه‌زائیر، چ ڕێککەوتنی تورکیا و عێراق پێویست بوو په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵیانبوه‌شێنێته‌وه، بێجگه له‌وانه مه‌سه‌له‌ی سنوری کوردستان هه‌تا ئێستا ئێمه نازانیین، ناوچه‌یه‌ک هه‌یه پێی ده‌ڵێن ناوچه جێناکۆکه‌کان یاخود مادده‌ی 140 ئه‌وانه‌ش پێویستی به یه‌کلاکردنه‌وه هه‌یه، له‌دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه بارودۆخی کورد زۆر خراپه له‌ناوچه دابڕاوه‌کان له خانه‌قین ڕۆژانه دیهات چۆڵ ده‌کرێت له قه‌ره‌ته‌په و له دوزخورماتوو خانوه‌کانیان تێکده‌ده‌ن له‌ناوچه‌ی داقوق و دیهاتی ناوچه‌ی کاکهکیهکان چۆڵکراوه له مه‌خموور و له دبز بارودۆخی کورد زۆر خراپه له‌و ناوچانه زه‌وی و ماڵ داگیر ده‌که‌ن.”
“کورد لە دوای 2003 وە دەیتوانی ئەم کارانە بکات بەڵام خۆی نەیکرد… پەیوەندی بە کارامەیی نوێنەرەکانیەوە هەبووە “
پێت وانیە ئەو کارانەی ئاماژەت پێ‌کرد کە کورد لە دوای 2003 وە نەیتوانیووە ئەنجام بدات پەیوەندی بەوەوە هەیە کە کورد لە بەغداد لەناو پەرلەمان زۆرینە نەبووە؟
وەڵامەکەی محەمەدی حاجی مەحمود بەمجۆرە بوو” پێشتر کورد له عێراق یه‌ک بازنه بوو له 275 کورسی کورد 77 کورسی هه‌بوو، سه‌رۆک کۆماری هه‌بوو، سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای عێراقی هه‌بوو، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌بوو، حه‌وت وه‌زیری هه‌بوو ئه‌وکاته من پێموایه کورد به‌ئاسانی ده‌یتوانی بیکات به‌ڵام خۆی نه‌یکردووه، له‌دوای ئه‌وانه‌ش هه‌رده‌یتوانی بیکات بابه‌ته‌که ئه‌وه نییه که چه‌ند ئه‌ندام هه‌یه له به‌غداد به‌ڵکو کارایی ئه‌ندامه‌کان گرنگه، ئێستا کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامه‌کانمان له به‌غداد هه‌وڵده‌ده‌ن قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و پارێزگاکان دروست بکه‌نه‌وه واته سلێمانی ببه‌ستنه‌وه به به‌غداده‌وه له‌و بابه‌تانه کارده‌که‌ن، پاره‌ی کوردستانیان بڕیوه واته جۆری خه‌ڵکه‌کان کێن له به‌غداد ئه‌وه گرنگه ڕاسته ژماره کاریگه‌ری هه‌یه به‌ڵام جۆری که‌سایه‌تیه‌کان له به‌غداد ئه‌وانه‌ی که له‌وێ ئیش ده‌که‌ن کێن؟ که‌سێکن هه‌ست به‌لێپرسراویه‌تی ده‌که‌ن و ئیش ده‌که‌ن بۆ کورد؟ بۆ میلله‌ته‌که‌یان چوون؟ یان بۆ ژیانی خۆیان چوون؟.”
“په‌رله‌مانی عێراق هه‌رخۆی په‌رله‌مانێکی بێهێز ده‌بێت “
سەبارەت بە پێشبینییان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، محەمەدی حاجی مەحمود وتی” من پێموایه په‌رله‌مانی عێراق هه‌رخۆی په‌رله‌مانێکی بێ هێز ده‌بێت، چونکه په‌رله‌مانی عێراق ئێستا هی حیزب نییه په‌رله‌مانه‌که هی هه‌موو تاکێکه، جاران دوو ده‌نگ ده‌درا ده‌نگێک بۆ لیستی حیزبه‌که و ده‌نگێک بۆ که‌سایه‌تیه‌که واته له‌سه‌ر لیست بوو کاتێک که کێشه‌یه‌ک له‌عێراقدا ده‌بوو ته‌نانه‌ت که ئه‌مه‌ریکیه‌کان ته‌داخولیان ده‌کرد له‌گه‌ڵ مالیکی و له‌گه‌ڵ سه‌در و له‌گه‌ڵ حه‌کیم و له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و کاک مه‌سعود و عه‌لاوی و ئه‌مانه کۆده‌بوونه‌وه، ئێستا له‌گه‌ڵ کێدا کۆده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک له به‌غداد هه‌بێت، ئه‌م یاسا نوێیه وایکردووه که په‌رله‌مانێکی به‌هێز نییه په‌رله‌مانێکه له‌سه‌ر تاکی که‌سایه‌تیه‌کان دروستبووه، که‌سایه‌تیه‌کان زۆر لاواز ده‌بن هه‌رکه‌سێک به‌ئاره‌زووی خۆیان ده‌توانێت هه‌ڵیانسوڕێنێت و چیان بیه‌وێت پێیان بکه‌ن.”
“خولی داهاتووی په‌رله‌مان که‌س به‌که‌س ده‌بێت..هه‌رکه‌سێک به وه‌کاله‌ت به ته‌وجیهی که‌سێک بۆ وڵاتێک ئیش ده‌کات “
محەمەدی حاجی مەحمود زیاتر وتی”پێموایه خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق که‌س به‌که‌س ده‌بێت، په‌رله‌مانێک نییه خاوه‌نی هه‌بێت، واته په‌رله‌مانێک نییه که سه‌رانی حیزبه‌کان کۆببنه‌وه و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ن به‌ڵکو په‌رله‌مانێکه هه‌رکه‌سێک به وه‌کاله‌ت به ته‌وجیهی که‌سێک بۆ وڵاتێک ئیش ده‌کات.”
“ئێستا هاتۆته‌وه جلێکی کوردی له‌به‌ر کردووه و ده‌گه‌ڕێت ماڵ به ماڵ ده‌نگ بده‌ن به‌و ده‌یه‌وێت چوار ساڵی تریش بچێته‌وه “
“من ده‌بینم سێ خول له به‌غدادن واته به‌لانی که‌مه‌وه هه‌شت ساڵه له به‌غداده، یه‌ک قسه‌ی بۆ کورد نه‌کردووه ئه‌وانه‌ی که باسمکرد هیچی نه‌کردووه بۆ کورد، ئێستا هاتۆته‌وه جلێکی کوردی له‌به‌ر کردووه و ده‌گه‌ڕێت ماڵ به ماڵ ده‌نگ بده‌ن به‌خۆی، ده‌یه‌وێت چوار ساڵی تریش بچێته‌وه بۆ به‌غداد له‌کاتێکدا ئه‌وانه دژی ئه‌وه بوون که فڵانه که‌س ماوه‌ی به‌سه‌رچووه و بۆ ده‌ست له‌کار ناکێشێته‌وه ! ئێستا خۆیان دوو خوله له به‌غدادن ده‌یانه‌وێت چوار ساڵی تریش بچنه‌وه به‌غداد.”محەمەدی حاجی مەحمود وایوت”
“باشه 30 ساڵه ئه‌وان چیان کردووه ! “
محەمەدی حاجی مەحمود دەشڵێت” یه‌کێکی تر ئه‌وه‌یه ئه‌و حیزبانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن 30 ساڵه له‌کوردستانن و ئه‌م وڵاته له‌ده‌ستی ئه‌وانه ئێستا ده‌گه‌ڕێت، ده‌ڵێت ده‌نگم بۆ بده‌ن با خزمه‌تگوزاریت بۆ بکه‌م باشه 30 ساڵه ئه‌وان چیان کردووه ! من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وانه هه‌بووه.”
” کورد ئێستا له‌عێراقدا لاوازه “
بە بڕوای محەمەدی حاجی مەحمود لە ئێستادا کورد لە بەغداد لاوازە، لەو ڕوەوە دەڵێت” کورد ئێستا له‌عێراقدا لاوازه، له عێراقدا هاوبه‌ش نییه، کورد له بڕیاری سیاسی عێراقیدا به‌شدار نییه ئێستا، له‌و ڕۆژه‌ی که حکومه‌تی عه‌بادی دامه‌زرا له سلێمانی کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بوو له باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موو هێزه سیاسیه کوردییه‌کان داوایانکرد له عه‌بادی نیو سه‌عات حکومه‌تی عێراقی دوابخات، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو نیو سه‌عات دوایبخات بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌کو کورد، واته کورد له بڕیاری سیاسی به‌شدار نییه ئه‌وکاته دوو وه‌زیریان بۆ دانان دوای ئه‌وه چوون به‌شه‌رمه‌وه وه‌ریانگرت که ده‌بووایه وه‌ریان نه‌گرتایه.”
“ئێمه 21 کاندیدمان هه‌یه….پێشبینی ده‌که‌ین زیاتر له دوو کورسی به‌ده‌ست بهێنیین “
سەبارەت بە کاندیدانی حیزبەکەی بۆ هەڵبژاردنە پێش وەختییەکەی پەرلەمانی عێراق، محەمەدی حاجی مەحمود ڕایدەگەیەنێت” ئێمه 21 کاندیدمان هه‌یه بێجگه له کوردستان، له ناوچە جێناکۆکەکانیش، وەک موسڵ له بازنه‌ی 7 کاندیمان هه‌یه، له که‌رکوک دوو کاندیدمان هه‌یه له بازنه‌ی 2،3 ، له دیاله دوو کاندیدمان هه‌یه، له بازنه‌کانی کوردستان له‌هه‌موویان هه‌مانه له دهۆک له هه‌رسێ بازنه‌که هه‌مانه، له هه‌ولێر له هه‌ر چوار بازنه‌که هه‌مانه و له سلێمانی پێنج کاندیدمان هه‌یه، ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین گۆڕانکاری زۆر ڕووده‌دات له په‌رله‌مانی عێراق و له کوردستان ئه‌مجاره له‌ناو هه‌موو حیزبه‌کاندا گۆڕانکاری ڕووده‌دات، ئێمه پێشبینی ده‌که‌ین زیاتر له دوو کورسی به‌ده‌ست بهێنیین .”
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.