چ هۆکارێک وای کردووە کە تەنیا دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەین؟
زێ بادینان،جیگر ڕەشید هەرکی:
پارتی دیموکراتی کوردستان مێژوویەکی سپی و پڕشنگداری نەتەوایەتی و پڕاو پڕ لە هۆکار و دەستکەوتی هەبووە بەرامبەر بە حکومەتی عێراق.
پارتی وەک نوێنەری ڕاستەقینەی گەل هەمیشە داکۆکی لە کوردستان کردووە و بەرامبەر بە زۆڵم و ستەمکارییەکانی حکومەتەکانی عێراق وەستاوەتەوە و ڕێگەی نەداوە کوردستان زیاتر بچەوسێتەوە و بێبەش بکرێت لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد .
پارتی له کەلێنی مێژووی سەختی خەباتیدا قوربانی و شەهیدی زۆری داوە بۆ ئەوەی کورد لە نێو خاک و وڵاتی پیرۆزی خۆی سەربەست و سەرفرازبێت و لە ژێر ئاڵای کوردستان یەک ڕیز و یەک گوتار بێت بۆ ئەوەی بە مافەکانی شاد بێت.
لەناو هەموو هۆکارەکان هۆکارێکی گرنگ و سەردەمیانە هاتووتە پێشمان کە لەبەر چی بڕیارمانداوە تەنیا دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەین کە بچن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق لە بەغدا؟
چونکە، بینیومانە لە کاتە سەخت و بڕیارە چارەنووسازەکاندا تەنیا نوێنەرانی حیزبی پارتیە کە داکوکی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن لە ناو پەرلەمانی عێراقدا.
ڕوون و ئاشکرایە کە لە نێو پرسە نیشتیمانیەکان و نەتەوایەتییەکان تەنیا پارتییە کوردایەتیان هەڵبژاردووە و پارتایەتیان کردووە بە ئامرازێک بۆ گەیشتنی کورد بەمافەکانی و هەروەها سازشیان لەسەر یەک مافی ڕەوای گەلی کورد نەکردووە.
لە درێژای مێژوودا زۆر شۆڕەش و داستان و کەلێنی سیاسی هەبوونە کە پارتی وەک حیزب خۆی کردووە بە قەڵغانێکی بەهێز بۆ پاراستنی خاک و ئاڵا و دەستکەوتەکان بۆ ئەوەی کورد و کوردستان سەرفراز و ئاوەدان و خاوەن ماف بێت.
نموونەیەک و پەندێکی مێژووی و سەردەمیانە هەیە کە پارتی حیزبایەتی وەک قەلغانێک و ئامرازێک بەکار هێناوە بۆ بەرگریکردن لە خاکی پیروزی کوردستان، نموونە: ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆی کوردستان بوو کە سەرۆک بارزانی سەرەڕای هەموو تەحەدییەکان و هەڕەشەکانی عێراق و نێوخۆی و دەرەوە بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمی بە ئامانج گەیاند و گەلی کوردستان 92% دەنگی بەلێ یان کردە تاپۆی ڕەشی کوردستان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆی، دوای ڕیفڕاندۆمیش نەیارانی گەلەکەمان لە لە نێوخۆ و دەرەوە هەوڵیان دا بە بیانووی ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم کوردستان داگیربکەن و حیزبی پارتی بسڕنەوە و شتێک نەهێڵن بەناوی کوردستان و پارتی، ئەوە بوو لە داستانی پردێ و مەحموودییە پارتی بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی بڕیاری بەرگری سەرتاسەریدا و لە ڕێگەی پێشمەرگە قارەمانەکانەوە بەهەموو پێوەرێک بەرگریەکی وەهای کرد دوژمنی سێ چوار وڵاتانی هێنایە لەرزین تووشی شکەست و گۆرزێکی مێژووی کردن کە بە دڕێژای ژیان دوژمنانی گەلەکەمان بیرنەکەنەوە دەست درێژی بکەن بۆ داگیرکردنی کوردستان و سڕینەوەی پارتی، ئەوەیە گەورەی و سەروەری پارتی کەوای کردووە تەنیا کاندیدانی پارتی هەڵبژێرین بۆ ئەوەی کە چوون بۆ بەغدا داکوکی لە مافە ڕەواکانی ئێمەبکەن و مافەکانمان زامن بکەن لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی فاشیست زۆر هەڵبژاردن لە عێراق کراون، لە هەموو هەڵبژاردنەکان پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامە هەڵبژێردراوەکانی پارتی دەستێکی باڵایان هەبووە لە بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان
هەروەها لە ڕێگای ئەم باڵادەستیەدا پارتی زۆرترین خزمەتی بە گەلی کورد و کوردستانی کردووە و وڵاتی لە هەموو ڕوویێکەوە خۆشگوزەران و سەقامگیر و ئاوەدان کردووە ، ئێستاش بۆ زیاتر پێشکەوتن و فەراهمکردنی داهاتووێکی باشتر و وڵاتێکی خۆشگوزەران و پێشکەوتووتر بەردەوامە لەخەبات و قوربانیدان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.