ڕاپۆرتەکەی بلاسخارت نەخشەی رێگایەکی نوێ بۆ ئایندەی عیراق
نەوزاد محەمەد
نوێنەلە تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق “جێنین بلاسخارت” لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل لەمەر دۆخی عیراق بە گشتی پێشکەشی بە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
ئەو پرسانەی بلاسخارت ئاماژەی پێدان و باسی لەسەر کردن، لەم خاڵانە پێک هاتبوو ..
١- دۆخی سیاسی عیراق :
لەمەر دۆخی سیاسی عیراق بلاسخارت ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییە سیاسیەکان لە نێوان لایەنە عیراقیەکان بە شێوەیەکی نەرینی قۆڵتر بوونە و لە بەرژەوەندی گەلانی عیراق و پرۆسەی سیاسی دا نین و پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی سیاسی.
٢- سەروەری یاسا : بلاسخارت ئاماژەی بە پێشێلکردنی سەروەری یاسا لە عیراق کرد و ئۆبالی خستە ئەستۆی چەند لایەنێکەوە.
٣- پرسی گەندەڵی : بلاسخارت ئاماژەی بە هەبوونی گەندەڵی کرد و داوای کرد پرسی گەندەڵی لە عیراق چارەسەر بکرێت و دەبێ گەندەڵکاران رووبەرووی یاسا بکرێنەوە و سزا بدرێن.
٤- دەستێوەردانی دەرەکی : بلاسخارت ڕاستەوخۆ ئاماژەی بە دەستێوەردانەکانی ئێران کرد لە کاروباری عیراق کە پێچەوانەی یاسا و پەیوەندییە نێودەڵەتیەکانە، ئەم بوچوونە پشتڕاستکردن و تاوانبار کردنی ڕاستەوخۆی ئێرانە لە دەستێوەردانەکانی لە عیراق دا.
٥- پرسی چەکداری : بلاسخارت ئاماژەی بە هەبوونی ژمارەیەک لە گروپی چەکداری دەرەوەی چوارچێوەی یاسا و دەستهەڵاتی دەوڵەت کرد، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم گروپانە بوتەنە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و سەروەری عیراق و دەبێ ئەم گروپانە دوور بخرێنەوە.
٦- پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق : بلاسخارت ئاماژەی بەوە کرد کە سەڕای هەبوونی ناکۆکی، بەڵام پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق بەڕدەوامن، هەروەها خۆی وەکو نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ تەواوی لایەنەکان هەیە، ئەمەیان ناڕاستەوخۆ ئاماژەیەکە بۆ ڕۆڵی ئەرینی هەرێمی کوردستان لە ڕاگرتنی هاوسەنگی لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو کە چەند لایەنێک هەوڵی ئاڵۆز کردن و تێکدانی بۆ دەدەن.
٧- هێڕشە موشەکیەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کورستان : بلاسخارت ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشە موشکیەکانی ئێران بۆ سەر کوردستان پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەکانن و سەرگۆنەی ئەم هێرشانە دەکەن، سەرکۆنە کردنی ئەم هێرشانە لە لایەن بلاسخارت لە داهاتوودا ڕەنگدانەەی ئەرینی دەکاتە سەر بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەر پرسی هێرشەکانی ئێران و دەبێتە هۆکارێک کە ئێران بە فەرمی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تومەتبار بکرێت و سزای زیاتری بەسەر بسەپێندرێت.
٨- دۆخی شنگال : بلاسخارت ئاماژەی بە هەستیاری دۆخی شنگال کرد، نەبوونی میکانیزمێک بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال، لە لایەن هەندێک گروپەوە بەربەست دەخرێنە پرسی ئاسایی کردنەوەی ناوچەکە کرشەی زیاتر بۆ خەڵکی شنگال دروست دەکرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ شنگال و ژیانی ئاسایی خۆیان، مەبەستی بلاسخارت ئەو گروپە چەکدارانەی دەرەوەی یاسان لە حەشدی شیعی و پ ک ک، کە بونەتە مایەی زیاتر ئاوارە بوون خەڵکی شنگال و دروست کردنی کێشە لەو ناوچەکە بە گشتی.
٩- جگە لە ڕاپۆرتەکەی بلاسخارت، نوێنەراتی زۆربەی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئامادە بوو لەو کوبونەوەیەدا لە لێدوانەکانیان دا، پشتگیری ڕاپۆرتەکەی بلاسخاریان کرد و باسیان لەسەر چەند سکتەرێکی تر کرد وەکو ئابوری و ووزە و نەوت و گاز و کەش و هەوا و ڕابوچونی خۆیان لەمەر چارەسەرکردنی گرفتەکان خستە روو.
بە گشتی لەم دانیشتنەدا، ئەوەی لە ڕاپۆرتی بلاسخارت دا هاتبو و ئەوەی لە لایەن نوێنەری وڵاتانی ترەوە ئاماژەیان پێکرا، وەکو ئەوە وابوو کە هەوڵ دەدرێت بۆ ئامادەکردنی نەخشە رێگایەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی دۆخی عیراقی فیدڕاڵ لە هەموو روویەکەوە و بە شێوەیەکی بنەڕەتی، کە عیراق وەکو وڵاتێکی فیدڕاڵی و خاوەن سەروەی و هێزی ئابوری بگەڕێتەوە ناو گۆمەڵگای نێو دەوڵەتی،
هەرچی لەم دانیشتنەدا باسی لەسەر کرا و پێشبینی چارەسەری بۆ کرا، لە بەرژەوەندی گەلانی عیراق و ئایندەی عیراق دا بوو بە گشتی، بەڵام بە پێی دۆخی ئێستای عیراق دەبێ ئەوە بزانین کە ئەم چاکسازی و هەنگاوانە بە ئاسانی ناکرێن و کاری زۆریان پێویستە.
ئەوەی تێبینی کرا، پێشتر لە لایەن سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان لەمەر تەواوی ئەم پرسانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان ڕاو بوچوونی تایبەت خراونەتە روو کە بە هەمان ئاراستەی ڕاوبوچونەکانی ئێستای بلاسخارت و وڵاتانی تر بوو، ئەمەش خۆی لە خۆیدا مایەی خۆشحاڵی یە و خاڵێکی بەهێزە بۆ هەرێمی کوردستان کە لە داهاتوو دا زیاتر متمانەی نێو دەوڵەتی بە دەست دەهێنێت و ئاسوی فراوانتری بۆ دەروخسێت کە زیاتر بخزێتە ناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و پێگە و پەیوەندییەکانی فراوانتر و بەهێزتر ببن.
بۆ ئاماژە پێکردن پێش ساڵێک لەمەوبەر هەمان بلاسخارت لە لێدانێکی دا کە ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی کردبوو گوتی “وا بیر مەکەنەوە کە قەوارەی هەرێم هەتا هەتا دەمینێت”، ئەم لێدوانەیان ئاماژەیەک بو بۆ ئەوەی لایەنە کوردستانیەکان لەناو خۆیان کۆک بن و لەگەڵ بەغدا رێکبکەون، ئێستاش بۆ رێکەوتن لەگەڵ بەغدا و پاراستن و بەهێز کردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و زیاتر بە دەست هێنانی پشتگیری نێو دەوڵەتی، پێویستی بە یەکریزی و رێکخستنەوەی ناو ماڵی کوردی هەیە.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.