ڕژدبوون لە دەوڵەتداری و بەرپرسیاریەتی و خزمەتكردن ..


رێبوار حەمەلاو شوانی

دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەماوەی دوو ساڵ ونیویی رابردوو دەستبەكار بوون ،‮ ‬رێزدار مەسروور بارزانی‮ ‬لە دانیشتنی‮ ‬یەكەمی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستاندا سوێندی‮ ‬یاسایی‮ ‬خوارد،‮ ‬هەر دوای‮ ‬ئەوەش وەك لە كارنامەو بەرنامەی حكومەت كە لە ‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستاندا دیاری‮ ‬كرابوو مەسروور بارزانی كارنامەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬خوێندەوە‮ و بە كۆمەڵێك پرۆژە و بەرنامەی رێك و پێك و ئینجا پرۆژەی چاكسازی و پاكسازی هاتە گۆڕەپانی خەبات بۆ خزمەتكردنی كورد وكوردستان بەو واتایەی كە حكومەتێك بێت لە پێناو خزمەتكردنی گشت هاوڵاتیان بە بێ‌ جیاوازی ئەویش لە پێناو ئەوەی كە هیچ بەربەست و كۆسپێك نیوان خەڵك و حكومەت نەمێنێت .
حكومەتی كارا، چالاك و كاریگەر، هەموو كات لە پرۆسەی حوكمڕانیدا، سیاسەتی ئابووری لەسەر بنەمای ئابووریی بازاڕ پیادە دەكات، ئەمەش بەو مانایەی، هاوكات لەگەڵ حكومەتێكی چالاك ، كەرتێكی تایبەتی بەهێز، دەكات بە هاوبەشی پرۆسەی حوكمڕانی و جیا لەوەی ئەركەكانی حوكمڕانی لەگەڵدا بەش دەكات، لە هەمانكاتدا لە چوارچێوەی سەروەریی یاسادا چاودێرییەكی توندی كێبڕكێی بازاڕ و رەخساندنی دەرفەتی یەكسان بۆ وەبەرهێنەران و بازرگانی دەكات و، میكانیزمی هەمانگیی بەشداریی هاووڵاتیانیش لەناو پرۆسەی سیاسیدا رێكدەخات.
ئەم ژێرخانە كە مەرجێكی گرنگە بۆ سەركەوتنی هەر حكومەت و حوكمڕانییەك لە هەر دەوڵەتێكدا، ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا تا راددەیەكی بەرچاوە بەتایبەت بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی رێزدار مەسروور بارزانی كە گشت هەوڵەكانی لە پێناو كوردستانێكی بەهێزە بە واتای گەشەسەندنی ئابووری ، سەرمایەگوزاری لە كەرتە جۆراجۆرەكان و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و ڕاكێشانی كۆمپانیا بیانییەكان ، هاتۆتەئاراوە لە هەمانتكایشدا زەمینەی پرۆسەی سیاسی بەو ئاراستەیە كە هاوكاری و هەمانگییەكی گەورە لە نێوان حكومەت و هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری دێتە ئاراوە و لە پێناو خێراتر بوونی پرۆسەی گەشەسەندنی كوردستان لە گشت بوارەكاندا ، وەك بینراوەش لەو ماوەیەدا بە شێوەیەكی كردەیی هەنگاوە باش و ئەڕێنی بەرەو پێشەوە نراون .
كارنامەیەكی‮ ‬گشتگیر و پەیوەندیدار بە هەموو جومگەكانی‮ ‬كاری‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬و خستنەڕووی‮ ‬تەواوی‮ ‬كار و بەرنامەكان و دیاریكردنی‮ ‬نەخشەڕێگەی‮ ‬راست و دروست،‮ ‬زۆر بەڕاشكاوانە و بەشێوەیەكی‮ ‬قۆناغبەندی‮ ‬لەو نەخشەڕێگەیەدا بەدی‮ ‬دەكرا و ئاماژەیەكی‮ ‬ڕوون دیار بوو بۆ تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەدیكراوە كە نەخشەڕێگەكە حەتمییە و جێبەجێكردنیشی‮ ‬مەحاڵ نییە،‮ ‬لە هەمووی‮ ‬گرنگتر بەلای‮ ‬منەوە بەدواداچوونی‮ ‬ئەو كارنامەیەی‮ ‬وەك سەرەتای‮ ‬دەسپێك و بە ئێستاشەوە ،‮ ‬ دەركەوت و بەرچاوڕوونی‮ ‬پێداین ئەو هەنگاوانەی‮ ‬حكوومەتی كوردستان كە ناویەتی،‮ ‬گەیشتوون بە كوێ و لەچی‮ ‬ئاستێكدان.
‮ ‬ئەم بەدواداچوونەی‮ ‬بۆ تەواوی‮ ‬كاروبارەكان لە ماوەی‮ ‬ئەم دوو ساڵ ونیوەدا رۆژەدا جێ بایەخن و بوونەتە مایەی‮ ‬دڵخۆشی‮ ‬بۆ تەواوی‮ ‬هاوڵاتیانی ‬كوردستان،‮ لە هەمان كاتیشدا ، لە هەمانكاتیشدا ، خاڵی گرنگ لە پرۆسەی حوكمڕانیی ئەمجارەی حكومەتی كوردستاندا ئەوەیە كە ئەو دەوڵەتمەدارانەی رۆڵی كاریگەر لەناو پرۆسەكە دەگێڕن، دەوڵەتمەداری بەئەزموون و سەركەوتوون و توانیویانە لە رۆژە سەختەكاندا پەنجەرەی ئومێد بە رووی گەل و نیشتماندا بكەنەوەڕژدبوون و بەرپرسیاریەتیی و دڵسۆزی رٍێزدار مەسروور بارزانی بەرامبەر بە ئەرك و كارەكانی و خزمەتكردنی گەل و نیشتیمانەكەی ‬هیوابەخشن بۆ ئایندەی‮ ‬وڵاتەكەمان‮.‬

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….لێرە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.