ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌می هه‌موومانه و چی بكات ؟
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی:
هه‌موو ئه‌و ڕووداو و پێشهاتانه‌ی كه له نیشتیمانی دایكمان رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕووده‌ده‌ن ، له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌دان تاوانی دڕندانه و سته‌مكاری دووژمنان و ناحه‌زان و داگیركه‌رانی كوردستانه كه به‌درێژایی مێژوو سه‌رهه‌ڵدان وخه‌بات و به‌رخودان له پێناو به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئازاد و سهربهستژین تاوانی دڕندانه‌ی شه‌هیدكردنی ژیناكان لێكه‌وتۆته‌وه و ئه‌مڕۆیش وه‌گ گڕكانێك به‌ڕووی داگیركه‌راندا ته‌قیووه‌ته‌وه و به‌دڵنییاییه‌وه ڕۆژی ئازادی تا سه‌ر له پشت هه‌ور نامێنێته‌وه .
هێنانه‌خواره‌وه ئاڵای ئیران له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكرایی بێزاری و بێ ئومێدی خه‌ڵكه له ده‌سه‌ڵاتدارانی سته‌مكاری ڕژێمی ئێران كه ده‌ستی به سه‌رهه‌موو سه‌روه‌ری و ئازادییه‌كان و ژیانیان دا گڕتووه ، بۆیه كاتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جۆره بزاڤ و ناڕهزاتییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیانه له هه‌موو شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕه‌وایی پێبدرێت و به‌م شێوه ده‌نگی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگاته هه‌موو جیهان كه ئه‌م به‌شه‌ی كوردستانیش كاتی هاتووه ئازاد بژیت .
هه‌ر چه‌نده له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو چه‌ندین جارخۆپیشاندان و به‌رخودان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به بێ چه‌ك به‌رپاكرا و دواتریش ڕژێمی ئێران به دڕندانه‌ترین شێواز وه‌ڵامی دانه‌وه ، لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و راستییه ڕه‌نگه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕژێمێكی دیكتاتۆری پڕچه‌ك ئاسته‌نگ بێت به‌ڵام ئیراده‌ی له بن نه‌هاتوویی گه‌لێك كه باوه‌ری به ئازاد و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سته‌مكاری و ژێر ده‌ستی هه‌بێت و باوه‌ری به قوربانیدان بۆ سه‌ربه‌ستی هه‌بێت ئه‌وا ئاسته‌نگ و كۆسپه‌كان بێ بایه‌خ ده‌كات .
یه‌كه‌م ،، گرنگه و كاتی ئه‌وه هاتووه كه هێزولایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌خشه‌ڕێگه و پلانی ورد دابرژێن به وره‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه بۆ داكۆكیكردن و پارێزگاریكردن له كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان .
دووه‌م ،، ئێران ده‌وڵه‌تێكی پڕچه‌ك و سته‌مكار و بێ به‌زه‌ییه بۆیه سڵ ناكاته‌وه له كوشتن و بڕینی خه‌ڵك و كۆنترۆلكردنی بارودۆخه شڵهژاوهكه كه ڕه‌نگه له سات وكاتێكدا زیاتر بته‌قێته‌وه ئه‌وه‌ش واده‌كات كه توند و تیژی زیاتر به‌كاربهێنێت و له هه‌مانكاتیشدا ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هه‌ندێك گروپ وبهكرێگیراو له نێوخودی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوی مه‌زهه‌ب و ئایینه‌وه بۆ سه‌ركوتكردن و خامۆشكردنی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدان ناڕه‌زاییانه زۆرن پێوسته زۆر به‌هوشیارییه‌وه مامه‌ڵه بكرێت و ئاگاداری چه‌واشه‌كاری و و زه‌مینه‌سازی پیلانگێرییهكانی رژێمی ئیران بین نه‌كو كورد له دژی كورد به‌كار بێنێت بۆ مه‌رامه تایبه‌تییه‌كانی.
سێیه‌م ،، پێوسته كوردانی رۆژهه‌ڵات فڕیوویی چه‌واشه‌كاری میدیایی و پڕوپاگهندهكانیان به‌رامبه‌ر به شه‌هیدكردنی ژینا ئه‌مینی نه‌خۆن چونكه ئه‌وه‌ی له رابردوو و ئێسستا ده‌بینرێت كرده‌وه‌كانیان چه‌واشه‌كاری و به‌ڵارێدا بردن وپهردهپۆشكردنی تاوانه‌كه‌یه وه‌ك چۆن له رابردووش له ڕێگه‌ی دروستكردنی سیناریۆ و تۆمه‌تی بێ بنه‌ما سه‌دان كوردیان شه‌هید و شوێن بزر كرد ، بۆیه نابێت ئه‌و راستیمان له‌بیر بچێت كه پرسی رۆژهەڵات پرسێکی مێژووی و نەتەوەیی و سياسیيە، کووشتنی ژينا تەنيا هۆکارێک بوو بۆ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی لەم کاتەدا، نەک هۆکاری ناڕەزایەتی رۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە ئێرانی داگيرکەر.
چواره‌م ،، یه‌كده‌نگی و ته‌بایی و بوێری ته‌نیا به‌س نین بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به بكوژ و تیرۆرست ناسراوه و له پێناو مانه‌وه‌ی له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات سڵ ناكاته‌وه له كوشتن هاونیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی . بۆیه پێوسته خه‌ڵكی كوردستان و هێزه كوردییه‌كان به‌پلانی ژیرانه وردبینانه هێرش بكه‌نه سه‌ر شوێنه سه‌ربازییانه كه هۆكاری سه‌ركوتكاری وشههیدكردنی و دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێن .
پێنجه‌م ،، ئه‌وه‌ی له ڕووداو وپێشهاته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه‌یه‌كی روونن به‌وه‌ی كه ڕژێمی ئێران تادێت زیاتر گۆشه‌گیر و متمانه‌ی خۆی له ده‌ستده‌دات و گوشاره ئابووریی و سیاسییه‌كان زیاتر له سه‌ر كهلهدهبن ، ئه‌وه‌ش هۆكاره به‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو زه‌مینه سازی بكرێت تا نه‌ك ته‌نها رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڵكو له سه‌رانسه‌ری ئێران ناڕه‌زایی وبهرههڵستكاری ئه‌و ڕژێمه سته‌مكاره بكرێت .
شه‌شه‌م،، هه‌روه‌ها بۆ به‌رده‌وامبوون له ناڕه‌زاییانه پێوستیان به ڕێكخستن و پلانی رێكخراوه‌یی هه‌یه له گشت شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، له‌لایه‌ك پارێزگاریكردن له هاوڵاتیان و له‌لایه‌كی تر دروستكردنی ترس ودڵهڕاوێی له نێو هێزه ئه‌منیی و جاش و به‌كرێگیراوانی ڕژێمی ئێران و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گشت سیاسی و رۆشنبیران هه‌ر كامیان به شێوازی یه‌كریزی و ته‌بایی ده‌نگی خه‌بات و قوربانیدانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگه‌ێنه هه‌موو جیهان .
حه‌وته‌م،،هه‌ر چه‌نده زۆرجاران هۆكاره ناوچه‌یی و نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان ئاسته‌نگ ده‌بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجهگهورهكان به‌ڵام ئێمه‌ی كورد خاوه‌ن ماف و دۆزێكی ره‌واین و خاوه‌ن ئیراده‌ی به‌هێزین پێوسته بێ ئومێدی له وجوودمان بێنینه ده‌ره‌وه و له ڕێگه‌ی دڕێژه‌دان به چاڵاكیی جۆراوجۆر به‌ده‌وام بین بۆ دروستكركردنی گوشاری له‌سه‌ر ئه‌و ڕژێمه سته‌مكاره چونكه بێدهنگبوونمانه ڕه‌وایی ده‌دات سته‌مكاران بۆ له‌ناوبردنی زیاتر و سهركهوتكردنمان .
هه‌شته‌م،، مێژووی ناڕه‌زاییه‌كان سه‌ڵماندوێتی كه ، پێوسته به پلانی ورد هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ماندوو سهرلێشێواز بكرێت ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی دروستكردنی كێشه و گرفت و ئاڵۆزی و ده‌زگه سته‌مكار و داپلۆسێنه‌ره‌كان. هه‌روه‌ها كاتی ئه‌وه هاتووه به ئاشكرا چاڵاكیی و خۆپیشاندانه‌كان رابگه‌ێنن و حیزبه كوردییه‌كانیش گشت تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌رگریكردن له‌و چاڵاكییانه و خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له هه‌مانكاتیشدا ئاگاداری خیانه‌ت ناپاكی هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن بین دژ به‌و بزاڤ و ناڕه‌زاییانه .
به‌دڵنییاییه‌وه ، دڵی هه‌موو كوردێك دڵسۆز و نیشتیمانپه‌وه‌ری له‌لایی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ده‌بێ و كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو هێزه‌كان كۆبكڕێنهوه بۆ رزگاركردنی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان له چه‌نگ داگیركه‌ری ئێران و پلان و نه‌خشه‌كان و ناڕه‌زاییه‌كان دڕێژتر وبهرفراوانتر بكرێن و ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش بزانین كه هیچ ئامانجێكی گه‌وره و ئازادیه‌ك به بێ خه‌بات وماندووبوون و قوربانیاندان نایه‌ته‌دی.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.