ڕۆژی جیهانی خۆشەویستی

ئازاد نەسرەت


دیاریکردنی ڕۆژی جیهانی بابەتە هەمەڕەنگەکان تەواو نابێ
هەر دەمێ ڕۆژی جیهانی بابەت و ڕەگەز و مرۆڤەکانە .
ئەمڕۆش ڕۆژی جیهانی خۆشەویستییە زۆر لەمرۆڤەکان لە ئامادەباشین بۆ ئاهەنگ گێڕان و سپرایز و زۆر بابەتی دیکە .
ئەمانە هەموو کاری جوانن بەڵام .
بە بۆچوونی من ڕۆژ دیاری مەڪەن هەر جارە بۆ ڕەگەزێك و نوخبەیەك . با ڕۆژێك دیاری بکەن ڪارێك بکەن بۆ ژیانێڪی باشتر لە پێناو مرۆڤایەتی . بابزانین چۆن کاری بۆ بکەین .
تەنها نموونەیەك لێرەدا دەخەمە ڕوو ئەویش ئەوەیە کە
هەڵەی ئێمەی مرۆڤ ئەوەیە هەمیشە لەو ڪەسانە هەڵدێین و دوور دەگرین کە هەڵـەیان کردووە یان لە کاری ڕۆژانەیان سەرکەوتوو نەبوون تووشی نەهامەتی و دەردەسەریی بوون، ئەم کردارەیان ڕاستەوخۆ بووبێت یان ناڕاستەوخۆ ئەی هەڵەی خۆیان بێت یان زەمانە پێی کردبن .
دەبینین زۆر لە مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە دوور دەگرن و دەڵێن نەبادا بە ئاگری هەڵەی ئەم هەڵەکارانە ئێمەش بسووتێین ، بەڵام بۆچی بیر لەوە نەکەینەوە کە بتوانین ئاڕاستەی بیرکردنەوەی خۆمان بۆ باشترو هەڵەڪاران بۆ باش بگۆڕێن ،گەر چارەی هەڵەیـەکمان لابوو ، هەوڵی تواندنەوەی بەستەڵەکی هەڵەکە بدەین ،گەر هیچ نەکرا ، ئەرشیفێکی باش بوون بە جێدەمێنێ..
بە بۆچوونی من گۆڕانکاری لە ژیانی مرۆڤەکان چاکترین ڕۆژی جیهانییە لای من و لای هەموو مرۆڤ دۆستێك لە جیهاندا .
هەر شاد و سەرکەوتوو و سەرفرازبن هاوڕێ ئازیزەکانم

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ بنینی …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.