ڕۆڵی میدیا لەبەڕێوەبردنی وڵات

ئازاد نەسرەت

ميديا سه‌رچاوه‌ى دابین كردنى ئازادی و زانست و پەروەردەییه‌ بۆ مرۆڤه‌كان ، كێرڤى ئازادى نووسین له‌ هه‌ر وڵاتێك ، پێوه‌رێكه‌ بۆ ڕێژه‌ و به‌رقه‌راربوونى ئازادى له‌و شوێنه‌ ، بۆیه‌ ده‌ڵێن له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك هه‌ست به‌ بوونى ئازادى بیرو ڕاو ڕاده‌ربڕین بكرێ ،بێ گومان له‌و شوێنه‌ زۆرترین نووسین و بڵاوكراوه‌ و وده‌نگى ئازاد و ڕه‌خنه‌ى بنياتنه‌ر ده‌بينرێ .
سه‌ره‌ڕاى جیاوازى له‌شێوازى دەسەڵات و بۆچون و ئایدۆلوجیا ، له‌ بیروباوه‌ڕى ڕژێمه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌كانى جیهان .
ميديا ڕۆلێكى زۆر گرنگ ده‌بینێ له‌ گواستنه‌وه‌ى بیروباوه‌ڕى هه‌مه‌جۆر ،كاتێك به‌واقیعى و ئیجابیانه‌ كارى پێده‌كرێت ، كاریگه‌رى بنه‌ڕه‌تى ده‌بێ له‌ ڕووناك كردنه‌وه‌ى بیرو هۆشى تاكه‌كان ، ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى بڕواپێكراویش بۆڕه‌واندنه‌وه‌ى دوو دڵى و گومان و گه‌یشتن به‌ ڕاستى ڕوداوه‌كان،
دوو باره ده‌توانین بڵێن كه‌ ڕاگه‌ياندن په‌یوه‌ندیه‌كى ناڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌و تاوانانه‌ى كه‌ ئه‌نجام ده‌درێن به‌تایبه‌تى به‌هه‌ردوو لایه‌نى سلبى و ئیجابى كاتێ به‌رپرسیاریانه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌لدا ده‌كرێت ،
به‌هۆى كارى ڕاگه‌ياندن هه‌ندێ تاوان ئه‌نجام ده‌درێ ، كه‌ زیانى گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر یاسا گشتیه‌كان و تێكدانى ئاسایشى هاوڵاتیان به‌تایبه‌تى كاتێك هه‌واڵێكى هه‌ڵه‌و مه‌به‌ستدار بۆ تێكدانى یه‌كێتى خاك و وڵات و نه‌ته‌وه‌ …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.