ڕیفراندۆمە مەزنەکەی نەتەوەی کورد کۆتایی دەسەڵاتی تاک ڕەویی بوو

ئازاد نەسرەت

شۆفێنزمێكی شكاو و هژمۆن خوازیی فاشستانە
شۆفێنیزمی تاسەرئێسقان شۆفێنیزم و بەباوەڕ وهزری داگیرکەرانە ، کە سەرتاسەری مێژووی بریتیە لە خۆسەپێنی و سەركوتانەوە و كوشتن .
دیموکراتی وچەپاوی هەموو ڕەهەند و بوونی نەتەوەی ئێمە ، كە هەموو مێژووەکەی دەست درێژی کردنەسەری وتاڵانی ماڵ و موڵکمان وچەوسانەوەمان هیچی تر نییە جگە لە سڕینەوەی بەها نەتەوەییەکانمان و ئازادیی ومرۆڤی سەربەست ، هەڕاجكردنمان سەرمایەی كولتووریی ومادیی نەتەوەیی کوردستان شتێكی ترنییە. ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی فاژیزم و نەیاری کورد بە ئێستاشەوە لەقۆناغە جۆراو جۆرەكانی ژیانی سیاسی وكولتووری دگردسیە ناوچەیی جیهانیەكاندا، توانیوویانە بە وێژمان سازی وكۆلاژی دیسكۆرسەكان هژمۆنی هەموولایەنەی خۆی بە کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان قاڵبكات .
لەم چركەساتەدا دەزانن كە هەموو ڕەهەندەكانی دیسكۆرسسازی وخاڵیكردنەوەی گەلەکەمان و مرۆڤی زاگرۆسی لە بوونی سەربەخۆیی و ناسنامەی كولتووری وڕامیاری وهزری شكاوە و پێی لەسەر بۆشاییە .
بزاوتی هۆشیاریی وڕۆنیسانسی نەتەوەکەمان تەنگی پێ هەڵچنیوە، بەئاشكراو بێ هیچ ڕواڵەت سازییەك دەستیان داوەتە ساودانی چەقۆ ، هەموو تاوانەكانی مێژووی دەسەڵاتداری خۆیان بەشانازی دەزانن. ماناو واتاكانی هاووڵاتی ، شارۆمەندی و ئازادی و دیموكراسی ،مافی مرۆڤ و كۆی بەها بڵندەكانی مرۆڤایەتی ، بەگاڵتەجاڕی دەكرێت. ڕاشكاو و بەدەنگی بڵند هاوشانیی و هاو هەڵوێستی ، هاو بەشی خۆیان لە هەموو تاوانەكانی دەسەڵاتی سیاسیان وخۆسەپێنی نەتەوەیی عەرەبییان بانگەوازی بۆ دەكەن. لەمەش بەو لاوەتر ،خۆیان بوونەتە پێشڕەوی تاوان وسەركوتانەوە وكارەسات.
شۆفێنیزمی عەرەبی كە به هۆی دەست بەسەراگرتنی هەموو میكانیزمەكانی داهات و دەسەڵات ، سەركوتانەوەی بزاوتە ڕزگاریخواز و دیموكراتەكان، توانیویانە دەسەڵاتی داگیركەرانەی خۆیان لەڕیگا ئاگروئاسن، سەركوتانەوە ، هەروەها لە ڕێگای وێژەمان سازییەوە كۆی بوون و ڕەهەندەكانی ژیانی مرۆڤ سەربەستی کورد و کوردستان كۆنتڕۆڵ بكات. بەهیچ جۆرێ ئامادەیی پاشەكشەو دەست هەڵگرتن لەم چەوسانەوە مێژووییە نییە.
لە هەردوو ڕووبەری نەرم ئامڕازی و تووند ئامرازیدا ؛ توانیویانە خۆیان لەكۆی خانەكانی ژیانی نەتەوە و جەماوەری کوردستان جێگیربكات .
لەساباتی مۆدێڕنیزاسوێنی دەوڵەتی نەتەوە و وێژەمانەكانی دیموكراسی فەرهەنگی و هاوشاریبوون ، كۆمەڵگای سڤیل و شۆفێنیزمی كولتووری وجەماوەر سالاری ، دیموكراسی هەڵبژاردنی ، بوونی خۆی وەك بوونیادی كۆی گوتارە سازكراوەكان و یەكسان بوون بە ئازادی و دیموكراسی جێ بخات. دەستیان بە سەر هەموو وێژەمانەكانی تردا گرتووە، هەرلە چەپەوە تا نەتەوەیی ولیبراڵ ، وێژەمانی مۆدێڕنەو كۆی فۆرمەكانی مافی مرۆڤ ، هاوشاری دیموكراسی ولیبراڵیزم تادواچۆڕ گوشران. هەر لە سەرەتاكانی دەوڵەتی مۆدێرنەوە تا ئاشەبەتەنوورەی ڕیفۆرمخوازان تاقیكرانەوە ، تا دواخانەكانی هزر و ناسنامەی نەتەوەی کورد تەنیوە ، بەڵام ئێستا لە هەڵدێری پاسیفبووندان . بەریانی چەپی ڕەنگاوڕەنگی ئەسیری هژمۆنی شۆنیزمی عەرەبیان ، كە بۆ خۆشیان هەڵگری ڕەگەزی کەنعان و قەحتانیین ، بەهەموو درووشم و زار بەهاوار بوونە ئاوانتاریسمەكانیەوە، لەكولتووری شۆفێنیزمی ناسیۆنال فاشتی عێراقیدا چەقیوە . هۆشیاری گەلی کورد، گەشەی بزووتنەوە ماف ویست وداواكارەكان ، هەڵكشانی ئاستی وشیاری سیاسی ونەتەوەیی ، بزاووتی بەڕاست دیموكرات و ڕزگاریخوازو دژە دیكتاتۆریان ، هەنووكە خەریكە لە هەموو تارەكانی ئەندێشەی ئەم شۆفێنیزمە عەرەبی و میكانیزمەكانی چەوسانەوەیان ودەسەڵاتیان کۆتایی پێ دێنێ ۰
ڕیفراندۆمە مەزنەکەی نەتەوەکەمان کۆتایی بەم دەسەڵاتە تاک ڕەوییەیان هێنا بۆیە هەمیشە سڵ لە ناوی ڕیفراندۆم و سەرۆک و ڕابەری باڵای نەتەوەکامان جەنابی مسعود بارزانی دەکەنەوە هەتا ماون ۰

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.