ڕیفراندۆم تەنیا ڕێو شوێنێکە و بۆ سەربەخۆییەو سەربەخۆییش مەترسی دروست ناکات بەڵکو دەیڕەوێنێتەوە.


بنار قرنی

ڕیفراندۆم تەنیا ڕێو شوێنێکە و بۆ سەربەخۆییەو سەربەخۆییش مەترسی دروست ناکات بەڵکو دەیڕەوێنێتەوە.

ئێمە ڕیفراندۆم دەکەین تابۆ چوونی خەڵکی خۆمان بزانین،
ئێستا بچین قسە بکەین لەگەڵ هەر لایەنێک بکەن دەڵێ ئەمە بۆ چوونی لایەنە سیاسیەکانە، بەڵام گەر ڕیفراندۆم ئەنجام بدەین ئەوا بۆ چوونی خەڵکە ، کێشەی ئێمە و بەغدا تەنها کێشەی شەڕی داعش و ئەمڕۆ نییە،

“ئێـــمە دەمانەوێ ئاریشە کان له هەمبەر ئاشتی چارەسەر بکەین”

بەڵکو ڕیشە یەکی قوڵی هەیە و دوو جۆر چارەسەر هەیە. یان ئەوەتا وەك ئەوەی حکوومەتی عێراق کردی توندو تیژی بەکار بهێنن وەك ئەوەی ئەوان دژایەتی کوردیان کردووە، یان بەشێـــــوەی ئاشتیانە چارەسەری بکەین ، ئێـــمە دەمانەوێ ئاریشە کان له هەمبەر ئاشتی چارەسەر بکەین و بزانین خەڵکی کوردستان چی دەوێ…………

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.