ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار بناغەداری دەستكەوتەكانی دوێنی وئەمڕۆ و سبەی
رێبوار حەمەلاو شوانی
ئەمڕۆ 55 ساڵ بە سەر ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 تێدەپەرێ، كە بە گرنگترین و مێژوویترین بەڵگەنامەی یاسایی و سیاسیی و بەرئەنجامی خەبات و تێكۆشانی سەخت و قارەمانانەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوو بوو بە رابەرایەتی باوكی رۆحی كورد مستەفا بارزانی ، كە لە11ی ئەیلوولی ساڵی 1961 بۆ وەستانەوە لە دژی هەموو ئەو ستەمكاری و هەوڵی ماف زەوتكردن و لەناوبردنەی دژی كوردستانیان ئەو شۆڕشە مەزنەی هەڵگیرساندبوو و كە بەگەورەترین شۆڕشی سەرانسەری چەكداری كوردستان دادەنرێت .
بە درێژایی مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ،ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 بە گەورەترین و پربایەخترین ڕووداوی سەدەی بیستەم لەمێژووی خەباتی نەتەوەی كورد هەژمار دەكرێت ، چونكە بۆ كەمینجار بوو لە مێژوودا ، باشووری كوردستان وەك ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی دانپێندرانرا و ، زمان كوردی بووە زمانی فەرمی لە پاڵ زمانی عەرەبی ، و چەندین دەستكەوت و ماف و ئیمتیارزانی تر بۆ گەلی كورد لە چوار چێوەی ئەم ڕێككەوتننامە مێژووییەدا .
رێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 وەرچەرخانێكی گرنگ و كاریگەر بوو لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی كورد، حكوومەتی ئەو كاتەی عێراق بە هۆی پاڵەپەستۆی بەردەوامی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ، ڕژێمی عێراق تووشی لاواز بوونێكی زۆر ببوۆوە ، هەر چەندە دواتر دەسەڵاتدارانی بەغدا چەند جارێك هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا بارزانی وكاك ئیدریس بارزانی دا و ئینجا لە بەڵێنەكانیان و ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار پاشگەزبوونەوە و بەهۆی گەلەكۆمەكی وپیلانگێری جەزاییر نەیانتوانی گەلی كورد لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمی لە عێراقدا كۆبكەنەوە،بەڵكو گەلی كوردیان رووبەرووی ئاوارەیی لە سەر خاكی باب و باپیرانی كردەوە .
ئەم ڕێككەوتننامە مێژووییە لە بنەڕەتدا زۆری دەستكەوتی بۆ گەلی كورد بەدەستهێنا ، جگەلەوەی كە لەوەی كە ئاماژەمان پێكرد ، ئازادكردنی دەیان كەسی لە نێو گرتووخانەكانی ڕژێمی بەعسی لێكەوتەوە ، لەگەڵ رزگاربوونی دەیان كەسی تر كەلەمەترسی لە سێدارەدان دا بوون .
“ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار ، بەڵگەیەكی ڕاستیی باوەری گەلی كورد بوو”.
لەماوەی 9 ساڵ شۆڕشی مەزنی یەیلوودا ، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رابەرایەتی بارزانی ، هەر زاخۆوە تا خانەقین ، چەندین داستانی مێژوویی و بەرخودان و قارەمانانەیان بە سەرەتایترین چەك ، بەرامبەر بە فرۆكە و تانك و تۆپی دوژمنان تۆمار كرد ، كە لە مێژوودا بێ وێنە بوو ، ئەوەش بووە هەوێنی گۆڕینی هەڵوێستی ڕژێمی ئەو كاتەی عێراق و پەبانبردن بۆ گفتوگۆ و دانووستان لەگەڵ سەركردایەتی شۆڕش.
هەر بۆیە ،ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار ، بەڵگەیەكی ڕاستیی باوەری گەلی كورد بوو تا كو بەڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە لە هەر كێشە و ململانێیەكدا ، وانە و پەندێكی مێژوویی گرنگیشە بۆ لایەنە سیاسی و پێكهاتەكانی عێراق كە هەمیشە بژاردەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ، ڕێز لە یەك گرتن و باوەری بە مافەكانی یەكتر .
ڕێككهوتننامهی 11ـی ئادار، بهڵگهی ڕاستیی باوهڕی گهلی كوردستانه به ڕێگهچارهی ئاشتییانه له ههر كێشه و ململانێیهكدا، وانه و پهندێكی مێژووییی گرنگیشه بۆ لایهنه سیاسی و پێكهاتهكانی عێراق كه ههمیشه بژارهی دیالۆگ، لێكگهیشتن، ڕێز لهیهك گرتن و باوهڕی به مافهكانی یهكتر، ئەم ڕێككەوتنە بە گرنگترین و مێژووییترین سەركەوتنی گەلی كورد دادەنرێت لەناوبراڤی رزگاریخوازی كورددا .
ئەمرۆ لە سایەی ئەم شۆڕشە مەزنەوە ، كۆمەڵێك دەستكەوتنی پرشانازی وەك قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی كوردستان كە بەرهەمی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار و شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خەبات و راپەرینی گەلەكەمان هاتوونە بەرهەم ، بەرهەمی خەبات و قوربانیدان دەیان ساڵە خەباتی بێ وچان و كۆڵنەدانە
ئەمرۆ ئەو دەستكەوت ورێككەوتنە مەزنە وایكردووە كە گەلی كورد خاوەن قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری بێت لە نێو دەستووری هەمیشەیی عێراقی فیدراڵدا ، ئەمرۆ شوناسی كورد و كوردستان لە سایەی پارتی و بارزانی و هەرێمی كوردستان و دەستكەوتە مێژووییەكانی دوێنی و ئەمرۆ گەیشتوتە لووتكە .
بۆیە ،دەتوانین بڵێین كە، ئەم ڕێككەوتننامەی دەستكەوتێكی پربایەخی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و بەرهەمی چەندین ساڵ خەبات و قوربانیدان و خۆڕالگری گەلی كوردستان بوو بە رابەرایەتی مستەفا بارزانی ، كە بووە بەڵگەنامەیەكی یاسایی و مێژوویی و بناغەدانەری هەموو ئەو دەستكەوتانەی كە دواتر بۆ گەلی كورد هاتنە دی و دێنەدی .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.