ژیان و مرۆڤ و زمەن
ئازاد نەسرەت
مرۆڤ سەیر وسەمەرەیە. لە ئەزەلێكی سەپاودا ، لە چارەنووسێكی ڕەها و نەگۆڕدا، هەوڵی فریووی خۆی و خوێندنەوەی ئەم چارەنووسە ڕەهایە دەدات، تا بەكایەی زمان و ئارایشتی مەرگ خۆی خاوكاتەوە و هیوایەك بۆ درێژەدان بدۆزێتەوە. مرۆڤ ئەگەر لە كایە زمانیەكان و لەكۆی ژیاندا ، كە بەگشتی شوورهیه، شوورهی زهمهن، هەم بە ڕووی ئازادیدا، هەم بەڕووی بووندا ،هەرچەندە بەواتایەك زەمەن هەر بوونە و بوونیش شتێك نییە جگە لە زەمەن . مرۆڤ بە ڕەهایی دیلی زەمەنەو هیچكات لەهەنووكەی زەمەن تێناپەڕێ ، هەمووهەوڵەكانی بۆ مانەوەیە لەزەمەندا. لەڕاستیدا مرۆڤ توانای گۆڕانی زەمەنی نییە، ئەوەی دەیكات لەجێدا دەیكات لە شوێندا،كە ئەوەش دیسانەوە شوورەیه و بەجۆرێكی تر مرۆڤ دیل دەكات .مرۆڤ نە توانای مانەوەی لە ڕابردوویدا هەیە و نە ئەزموونی داهاتووی هەیە ، مرۆڤ لەم بووندا تەنیایەك ڕووبەری بوونیدا چێژی لێ وەردەگرێ ،كە هەنووكەیە، بۆیە هەمووشتەكان لە نیگای ئەوەوە لە زهمهندا دەڕەخسێن چونكە زهمهن هەڵگری هەردوو چەمكی بوون و شوێنە، كە دوانەی دیلكردنی مرۆڤن.
وشیاری بەم دۆخەو فامكردنیەتی كە مردن دەكاتە بەرزەخ و مەرگ هەتا هەتاییە .لهم دۆخهدا مرۆڤ جۆره كۆیلهیهكی كهسهر باره ،دهزانێ ونازانێ. ئازاده و دیلە . دهزانێ چارهنووسی چیهو ناتوانێ بیگۆڕێ.
لە ڕاستیدا مرۆڤ لە مردندا ،نەك مەرگ لە خۆی تێدەپەڕێ، تێپەڕبوونێكی ئەزموون نەكراو ،كە مرۆڤ هەموو بوونی بۆ ئەم تێپەڕینەیە ۰ بە مەرجی ئەزموون ،كە نە ئەزموونێك هەیە و نە وشیاریەك ،لەڕاستیدا مرۆڤ دەخوازێ لە ناوشیاری زەمەن و شوێن دەربازبێت، بەئەزموونكردنی دهربازبێت ،كە تاهەنووكە مەیسەر نەبووە ،ڕەنگە لەزماندا بە فۆرمێكی تایبەت بۆ هەندێك دۆخی شاز ببێت ، بەڵام تا هەنووكە وەك مەرگ خۆی بە ڕەهایی هەوڵەكانیش ڕازێكی میتافزیكین، كە لە ڕووبەری زماندا تەنیا زمانە خۆی فامی دەكات و لە ڕووبەری زانستی ئابستراكدا خەریكە هەستێك دروست دەكات ، ڕەنگە مرۆڤ بەزانست بتوانی لە دیلی زەمان و شوێن دەرچێ و داهاتووببینێ و ڕابردوو بێنێتەوە .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.