کابینەی نۆیەم 5 ساڵ خۆڕاگری و شۆڕشی بونیاتنان و گەشەسەندنی نیشتیمان


رێبوار حەمەلاو شوانی

هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی ، بارودۆخی ناوچەکە وعێراق و جیهان بە دۆخێکی زۆر هەستیار وسەختدا دەرباز دەبوو ، لەلایەک سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و قەیرانی دارایی و ئابووری جیهانی و دابەزینی بەهای نەوت و ئینجا گرژی و ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی هەولێر وبەغدا نەناردنی بەشە مووچەو بودجەی کوردستان و ئینجا بوونی کۆمەڵێک قەیران وئاستەنگ و کەلەکەبوونی قەرزێکی زۆر لە سەر هەرێمی کوردستان و ئینجا دواتر هێرش وپەڵاماردانی تیرۆریستان و گروپ ومیلیشیاکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و رووداو وکارەساتی سروشتنی ونا سروشتی کە هەموویان بە شێوەیەک گرانیی و قورساییەکی زۆر بوون کە ئەگەر کەسایەتییەکی بەهێز وخۆڕاگر و خاوەن چارەسەری و پلانی ستراتیژی وەک سەرۆکوەزیرانی کوردستان نەبووایە ، هەر حکوومەت ودەوڵەتێکی تربووایە لە مێژبوو ئاسەواریشی بوونی نەما بوو .
بۆیە ، بینمان کە نەک ئاستەنگ وئاڵنگارییەکان نەیانتوانی ئیرادەی پۆڵایین وباوەر بوون بە خزمەتکردن و ئەنجامدانی دەیان پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی لاواز بکەن ، بەڵکو لە بەرامبەر هەر پیلانگێری و کۆسپێک پرۆژەیەکی گرنگ و هەنگاوێکی چارەسەری ئەنجام دەدرا ، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا مەسروور بارزانی ، شان بە شانی خەڵکی کوردستان لە نزیکەوە لەگەڵیان دانیشتن وکۆبوونەوە و پرس و بیروڕا گۆڕینەوەی ئەنجام دەدا تا لەلایەک کێشە و ئاریشەکانیان چارەسەر بکات و لەلایەکی تریش بە پێشنیار و رەخنە بونیاتنەرەکانیان هەنگاوی گرنگتر وپێشکەوتووتر لە پێناو زیاتر بەرەو پێشەوەبردنی هەرێمی کوردستان بهاوێژرێت هەر لە ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری تا چارەسەری کێشە وگرفتە ئیدارییەکان و ئاسانکاری بۆ خەڵکی کوردستان بە بێ جیاوازی .
بۆیە هەنگاو و کارەکانی کابینەی نۆیەم سەلماندی کە سەرۆک وەزیران بەکردەوە خزمەتکار و جێبەجێکاری پرۆژەی خزمەتگوزارییە هەر لە هەڵەبجەوە تا زاخۆ
یەکەم ،، مەسروور بارزانی ، حکوومەتی کوردستان بە حکوومەتی هەموو چین و توێژەکان زانیووە بۆیە لەگەڵ یەکەم هەنگاویدا بە پرس وراوێژ کارەکانی دەستپێکرد
دووەم ،، ووتار و کردار و ڕاستگۆیی و ڕاشکاویی سەرۆکوزیرانی کوردستان لە هەموو کار وکردووەکانی 5 ساڵی رابردوو لەسەر هەموو چین و توێژەکان ڕەنگدانەوەی هەبووە .
سێیەم ،، هەنگاوە سیاسی ودیپلۆماسیی وئابووری و ئیدارییەکانی چ لە سەر ئاستی نێوخۆیی و عێراقی ئاماژەیەکی روونن بۆ پارێزگاریکردن لە شکۆ و یەکپارچەیی خاکی هەرێمی کوردستان و رەتکردنەوەی هەموو جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی و بەتایبەتی چارەسەرکردنی ماددەی 140ی دەستووری هەر لە شەنگالەوە تا کەرکووک .
چوارەم ،، پرۆژە و کارنامەی کابینەی نۆیەم لە گشت روویکەوە کاریگەری دیاری لە سەر گەشەسەندن و ئاوەدانی هەرێمی کوردستان داناوە چ لە بواری ئەنجامدانی پرۆژەی ڕێگەوبان و شەقامەکان و ئاو و کارەبا و پەروەردە و دروستکردنی بەنداو و ئینجا ئاسانکارییە کارە ئیدارەییەکان و نەهێشتنی رۆتین وچاکسازی لە گشت بوارەکاندا .
پێنجەم ،، ڕاشکاوی کارەکانی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی کوردستان لەرووی هەمەچەشنکردنی ئابووری کوردستان بەتایبەتی بەڕێگەی بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتووکاڵی و بازرگانی و هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی وجوتیاران ئومێدی گەورەی لە نێو دڵی جوتیاران لەلایەک ولایەکی تریش پێشکەوتنی کوردستان لەرووی کەرتی کشتوکأڵی دروستکردووە
شەشەم ،، هەنگاو و کارەکانی کابینەی نۆیەم ، ڕووبەرووی هەموو ئەو نەخشە وپیلان و تیرۆری فیکری و هەڵمەتە چەواشەکارییانەی ناحەزان لە سەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکیی بووە کە خەونی بن دەستکردن و ناشیرین پیشاندانی هەرێمی کوردستان یان دەبینی و بەتایبەتی لەماوەی 10 ساڵی رابردوو و ئەم 5 ساڵە کە رووبەڕووی زۆرترین دژایەتیکردن وپەڵاماردان لەلایەن نەیارانی ئەم گەل و نیشتیمان بووە کە ئەگەر خۆڕاگری و ئیرادەی پۆڵاینی مەسروور بارزانی نەبووایە ، ئەوا هەر دەوڵەت و حکوومەتێکی تربووایە چۆکی دادەدا و دەکەوت .
حەوتەم ، بێ گومان حکوومەتی کوردستان ، حکوومەتی چارەسەرکردن گرفتەکان بوو بە شێوەیەکی رژد کە هەر دوولا هەم حکوومەت و هەمیشە خەڵک سوودی سەرەکی دەبن لە هەموو هەنگاوەکان ، بەتایبەتی بینیمان کە لەگەڵ نێو جەرگەی قەیران وگوشارەکاندا حکوومەتی کوردستان لە کاروپرۆژەکانی نەوەستا و هەر رۆژە و لە شار و ناوچەیەکی کوردستان پرۆژەیەکی ستراتیژ و گرنگی بونیات دەنا .
هەشتەم ،، بێ گومان ئەنجامدان وگرنگیدان بە پێشەسازی و کشتوکاڵ و بازرگانی و هەمەشەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و خەم و پەرۆشی زیاتر بەرەو پێشبردن هەرێمی کوردستان و پێناو بەرەو قۆناغێکی دیکەی ئابووری و توانایی خۆبژێوی و بەهێزترکردنی پێگەی ئابووری وخۆراکی هەرێمی کوردستان وشکستپێهێنانی هەوڵەکانی تابووری پێنجەم و ناحەزانی ئەم گەل و هەرێمە .
هەموو ئەم خەسڵەت وکردەوانەی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان ئاماژەیەکی روونن وپێمان دەڵێت کە کوردستان هەنگاو بەهەنگاو و رۆژ بە رۆژ لە بەرەو پێشڤەچوون و گەشەسەندن دایە ، شۆڕشێکی بونیاتنان و ئاوەدانی کە لە دەستێکی ڕاستگۆ و ڕاشکاو و متمانەپێکراو و سەربەرز و رووسوورانە و ژیر دایە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.