کاتالین نۆڤاک..
ئافرەتە پۆڵاینەکەی هەنگاریا لەکوردستانە
د.محمد خدرمولود
سەردانی خاتوو کاتالین نۆڤاک سەرۆک کۆماری وڵاتی هەنگاریا ، لەم ئان وساتەدا بۆ عێراق بە گشتی وهەرێمی کوردستان بە تایبەتی و پاشان مانەوەی لە هەولێری پایتەختی کوردستاندا ، چ بۆ گەلی هەنگاریا وحکومەتەکەی ،چ بۆگەلی کوردستان وحکومەتەکەی لە مانایەک زیاتردەگەینێ .
چونکە ئەم سەردانە بوێری وئازایی خاتوو کاتالین نۆڤاک دەگەینێ کە بەراستی و لە دلسۆزیەوە لە خەمی بەرێوەبردنی کاروباری وڵاتی خۆی دایە و مەبەستیەتی پەیوەندی بەهێزی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەنگاریا برەو پێ بدات و یگەینێتە قۆناغێکی دیکەی پێشکەوتووترهەروا سەردانەکەی سەلمێنەری ئەوەیە بەم خاتونە سەرۆک کۆمارە بگوترێ ئافرەتە پۆڵاینەکەی هەنگاریا ، چونکە دوو هۆکاری بەهێز ئەو نازناوەی پێ ڕەوا دەبینێ هۆکاری یەکەم کردنەوەی دەرگای سنووری وڵاتەکەی بوو بۆ لە ئامێزگرتنی هەزاران ئاوارەی ئوکرانی و ئەوانەی جەنگ وشەڕی رووسیا بەسەر ئوکراینا،ناچاری ئاوارابوونی کردبوون.
بریاری ئەوسا بۆوڵاتێکی وەک هەنگاریا لەترسی هەژموون و فشاری سەرۆکی
رووسیا ڤلادمێرپوتین وا ئاسان نەدەهاتە بەرچاولە کاتێکدا کەمینەیەکی هەنگاری زمان هاونیشتیمانی ئوکراینین ورێژەی (0.3%) دانیشتوانی ئوکراینا پێکدێنن بۆیە ئەونیگەرانی ونا ئارامی ودڵەڕاوکێ وترسەی نێوان هەنگاریا وئوکراینا ،کە لە سەرەتاوە لە لایەن رووسیا و دامودەزگاکانی سەربازی مۆسکۆوە جاری بۆ دەدرا و بانگەشەی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان هەنگارییەکان وئوکراینەکانی بۆ دەکرا و تەنانەت دنەدان و هاندانی هەنگارییەکانیشی بۆ شەڕودژایەتی ئوکراینەکانیشی لێ کەوتبۆوە ، بەڵام هەنگارییەکان بەسەرۆک کۆماروسەرۆک وەزیرانییەوە ژیرو
بوێرانە ئاراستەی هاوکێشەکەیان پێچەوانەکردوە .
هۆکارێکی دیکەی بە ڕەوا ینین و بەخشینی نازناوی ئافرەتە پۆڵاینەکەی هەنگاریا
بە خاتوو کاتالین نۆڤاک هاتن وسەردانکردن و مانەوەیەتی لە هەولێری پایتەخت.
لە کاتێکدا دوژمنانی هەولێروحکومەتی هەرێمی کوردستان بێ پەروا لە بانگەشە
و دژایەتی کردنی خودی هەولێردان وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان وتا بۆیان لوابێ و بلوێ بە شارێکی نا ئارام وێنای دەکەن .
بە پێچەوانەی هەموو ئەوهەوڵ وکۆششە نەزۆک و مایە پووچانەی ئەم و ئەوی
دەرەکی و دەستکێشی ناوخۆ،هەولێر هەر رۆژێکی ژیان و گوزەران تیایدا لەگەڵ رۆژی پێشووی دا پێشکەوتن وگەشە سەندنێکە،پاراستنی زیاتری ئارامی وئاسایش و ئاسوودەیی وئاوەدانکردنەوەی زیاترە . هەولێر هەررۆژێکی ژیانی بە بەراورد لەگەڵ رۆژانی پێشووی هەستکردنی زیاترە بە پتەوی بنیاتنان وپێکەوە ژیانی ئاشتیانەی ئاین وئاینزان ونەتەوەکان ، هەولێر رۆژ دوای رۆژیش وەک پایتەختی بریاری سیاسی پایتەختی، ئابوری وپایتەختی ئارامی وپێکەوە ژیان لەگەشەسەندنی
بەردەوام دایە .
کاتالین نۆڤاک گەربۆ بەسەرکردنەوەی سەربازە قارەمانەکانی وڵاتەکەی وسەردانی کلێساکانی ئەلقووش و تلسقۆف و کردنەوەی قوتابخانەی نێودەوڵەتی هەنگاری لە عەنکاوە هاتبێ وئامانج لە هاتنیشی ئایندەییە .
ئەو دەزانێ دێتە وڵاتێک کە هەرێمی کوردستانی ناوە ونیشتیمانی فرەنەتەوەیی
و مێرگی پێکەوە ژیانی دیموکراسییانەی پێشمەرگە قارەمانە تەلسم شکێنەکانی داعشە و تا بە رۆژی ئەمڕۆی گەیشتووە رووبارێک خوێنی لە پێناو پاراستنی خۆی وەک کیان و نەتەوە وکۆمەڵگای مرۆڤایەتی ڕشتووە .
بۆیە ئەو، سەرۆکی هەنگاریا کاتارین نۆڤاک لە هەولێرڕاشکاوانە رایگەیاند :
ئێمە دەمانەوێ وەبەرهێنان لە داهاتووی ئێوەدا بکەین وهەرگیز کوردستان بەتەنیا جێناهێڵین .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.