کاریگەری ئەندامانی کونگرەی 14 لەسەر چارەنوسی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەگڤان هالو

پارتی دیموکراتی کوردستان تاکۆ ئێستا13 کونگرەی بەستووە و هەر کونگرەیێکی پارتی لە قوناغێکی تایبەت و هەستیاردا بەستراوە

هەموو ئەو کونگرانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێناو ئەوەدا بەستراون تاکۆ بۆشایی سیاسی و کەمۆ کوڕیەکان چارەسەر بکرێن و ڕیفورم لە نێو حزبدا ئەنجام بدرلت و گۆڕانکاری لەسەر هەموو ئاستەکان بە ڕێژەیێکی باش بێتە ئاراوە

ئامانجی سەرەکی لە ئەنجامدانی کونگرەی 14 چاکسازی و نوێبونەوە خو ئامادە کردنە بۆ قوناغێکی وەک ئێستا هەستیارۆ ئاڵوز و تەنها کۆنگرە دەتوانێت وەڵامدەرەوەی ئەم بارۆدۆخەی ئێستا بێت لە داهاتودا

بێگۆمان ئەمەش هەروا بە ئاسانی ناهێتە دی
بەڵکۆ ئەوە نوێنەرەکانن کە دەتوانن بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتیەوە دۆخی پارتی دیموکراتی کوردستان بگۆڕن بەرەو دۆخێکی زور باشتر ببەن

“پارتی زیاتر لە هەر حزبێکی سیاسی تری کوردستان ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەئەستۆ گرتووە”

کەواتە ئەندامانی کونگرە ئەرکێکی قوڕسی ئەخلاقی و نەتەوەیی و نیشتیمانی دەکەوێتە سەر شانیان

چۆنکە پارتی حزبێکی سیاسی پێشەنگە و هەڵگری خەسڵەتی نەتەوەیی و نیشتیمانیە و خوی بە خاوەنی دوزی ڕوای نەتەوەی کورد دەزانێت بەگشتی و مێژوی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیس گەواهیدەرە لەسەر ئەم ڕاستیە

پارتی زیاتر لە هەر حزبێکی سیاسی تری کوردستان ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەئەستۆ گرتووە و دەگرێت بە درێژایی قوناغەکان تائەمڕۆ لە سەنگەری ڕوبەڕۆ بونەوەی نەیارانی کوردو کوردستاندا بووە و دەبێت چ لە قوناغی چەکداری دا بو بێت یان قوناغی شارستانی

کاروانی خەبات و تێکۆشانی پارتی بەردەوامە تاکۆ گەیشتن بە ئامانجی کوتایی و ڕزگار بوونی یەکجارەکی

بویە دەبێ نوێنەرەکان هەموو هەوڵێک بخەنە گەڕ بۆ هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی کە سەردەکەون بۆ سەرکرایەتی لە سەر بنەمای گەیشتنی کەسی شیاو، دڵسوز، لێهاتوو بۆ سەرکردایەتی تاکۆ لەوێوە بتوانرێت پێگەی سیاسی و جەماوەی پارتی لە داهاتودا زێاتر بە هێز بکرێت

لە کوتایی دا دەڵێیین مانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارتی پێشەنگ پەیوەستە بەو دەنگانەی نوێنەرەکانی کونگرە و سەرکەوتنی کونگرەی 14ش واتە سەرکەوتنی گەلی کوردستان چۆنکە پارتی مورکی کوردو کوردستانیانە و هەر چەند پارتی بە هێز بێت کوردستان بە هێزە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.