کاریگەری شەری رووسیا و ئۆکراینا لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Nawzad M. Rajab

نەوزاد محەمەد

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو ناوچەیەکی گرنگی ئەم جیهانە لە رووی جوگرافی و سیاسی و ئابوری یەوە، زیاتر لە سەدەیەکە و لە ئەنجامی ململانێ و ئەجندای جۆراوجۆر ئارامی بە خۆیەوە نەبینیوە. شەری نێوان رووسیا و ئۆکراینا کاریگەری نەرینی خستۆتە سەر تەواوی جیهان لە رووی ئابوری و وزە وە بەو پێیەی کە ئەم هەدوو وڵاتە بەرهەمهێنەری بەهێزن لەم دوو بوارەدا. بەردەوامی ئەم شەرە زیاتر فشاری خستۆتە سەر وڵاتانی جیهان لە روەی ئابوری و وزە وە، تا ئەو ڕادەیەی کە وڵاتان و بە تایبەت رۆژئاوا پێداچونەوە بە پەیوەندیەکانیانەوە بکەن بە تایبەت لەگەڵ رووسیا. سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جگە لە کێشە گشتیەکان، معادلاتی شەری رووسیا و ئۆکراینا زیاتر باڵیان گێشاوەتە سەر. بڕیاری رووسیا بە کشاندنەوەی هێزەکانی لە سوریا و گەڕانەوەیان بۆ رووسیا زیاتر ئالۆزی زیاتر دەخاتە ناوچەکەوە. ئەم بڕیارە بەرەیەکی تری شەر بەرامبەر ئەمریکا و رۆژئاوا دەکاتەوە، ئەگەر ئەوە بزانین رووسیا بە نیازە ناوچەکانی ژێر دەستهەڵاتی لە سوریا ڕادەستی هێزەکانی ئێران و حزب اللەی لوبنانی بکات، بێ گومان ئێران هەوڵ دەدات ناوچەکە بکاتە تۆپێکی ئاگر کە وڵاتانی بەرەی عەرەبی و بەرەی ئیبراهیم بگرێتەوە بە عیراقیشەوە. مەبەستێکی تری ئەم هەنگاوەی رووسیا لە پێناو دروست کردنی فشارە بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەوانەی هاوکاری سەربازی پێشکێش بە ئۆکراینا دەکەن. هەروەها لە دژی رێکەوتنی ئیبراهیمە کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم رێکەوتنە لاواز کردنی ئێرانە و کۆتایی هێنانە بە هەژمون و دەستێوەردانی لە ناوچەکە وەکو بەرەی مقاوەمە. سەرەدانی باڵۆێزی رووسیا بۆ هەرێمی کوردستان لەم ساتەدا لە لایەک نیشانەی هێز و پێگەی دیبلوماسی هەرێمی کوردستانە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان، لە لایەکی تر دانی گەرەنتی یە بە هەرێمی کوردستان کە رووسیا هیچ پلانێکی لە دژی هەرێمی کوردستان نیە. معادلاتی ئێستای ناوچەکە هەموویان لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دان، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دوور بینی و سیاسەتە حەکیمانەی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان. پێشبینی ئەوەش دەکرێت لە داهاتوو دا هەرێمی کوردستان زیاتر گەشە بکات زیاتر بوژانەوەی ئابوری بە خۆیەوە ببینێت و ئاسوێ زیاتری بەرامبەر بکرێتەوە. کاریگەری شەری رووسیا و ئۆکراینا لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەوزاد محەمەد رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو ناوچەیەکی گرنگی ئەم جیهانە لە رووی جوگرافی و سیاسی و ئابوری یەوە، زیاتر لە سەدەیەکە و لە ئەنجامی ململانێ و ئەجندای جۆراوجۆر ئارامی بە خۆیەوە نەبینیوە. شەری نێوان رووسیا و ئۆکراینا کاریگەری نەرینی خستۆتە سەر تەواوی جیهان لە رووی ئابوری و وزە وە بەو پێیەی کە ئەم هەدوو وڵاتە بەرهەمهێنەری بەهێزن لەم دوو بوارەدا. بەردەوامی ئەم شەرە زیاتر فشاری خستۆتە سەر وڵاتانی جیهان لە روەی ئابوری و وزە وە، تا ئەو ڕادەیەی کە وڵاتان و بە تایبەت رۆژئاوا پێداچونەوە بە پەیوەندیەکانیانەوە بکەن بە تایبەت لەگەڵ رووسیا. سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جگە لە کێشە گشتیەکان، معادلاتی شەری رووسیا و ئۆکراینا زیاتر باڵیان گێشاوەتە سەر. بڕیاری رووسیا بە کشاندنەوەی هێزەکانی لە سوریا و گەڕانەوەیان بۆ رووسیا زیاتر ئالۆزی زیاتر دەخاتە ناوچەکەوە. ئەم بڕیارە بەرەیەکی تری شەر بەرامبەر ئەمریکا و رۆژئاوا دەکاتەوە، ئەگەر ئەوە بزانین رووسیا بە نیازە ناوچەکانی ژێر دەستهەڵاتی لە سوریا ڕادەستی هێزەکانی ئێران و حزب اللەی لوبنانی بکات، بێ گومان ئێران هەوڵ دەدات ناوچەکە بکاتە تۆپێکی ئاگر کە وڵاتانی بەرەی عەرەبی و بەرەی ئیبراهیم بگرێتەوە بە عیراقیشەوە. مەبەستێکی تری ئەم هەنگاوەی رووسیا لە پێناو دروست کردنی فشارە بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەوانەی هاوکاری سەربازی پێشکێش بە ئۆکراینا دەکەن. هەروەها لە دژی رێکەوتنی ئیبراهیمە کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم رێکەوتنە لاواز کردنی ئێرانە و کۆتایی هێنانە بە هەژمون و دەستێوەردانی لە ناوچەکە وەکو بەرەی مقاوەمە. سەرەدانی باڵۆێزی رووسیا بۆ هەرێمی کوردستان لەم ساتەدا لە لایەک نیشانەی هێز و پێگەی دیبلوماسی هەرێمی کوردستانە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان، لە لایەکی تر دانی گەرەنتی یە بە هەرێمی کوردستان کە رووسیا هیچ پلانێکی لە دژی هەرێمی کوردستان نیە. معادلاتی ئێستای ناوچەکە هەموویان لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دان، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دوور بینی و سیاسەتە حەکیمانەی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان. پێشبینی ئەوەش دەکرێت لە داهاتوو دا هەرێمی کوردستان زیاتر گەشە بکات زیاتر بوژانەوەی ئابوری بە خۆیەوە ببینێت و ئاسوێ زیاتری بەرامبەر بکرێتەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.