کاری قیرتاوکردن لە پڕۆژەی دوسایدی وارماوا و دەربەندیخان

کاری قیرتاوکردن لە پڕۆژەی دوسایدی وارماوا-دەربەندیخان

لەچوارچێوەی کارو پڕۆژە بەردەوامەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان، کاری قیرتاوکردن لەدوسایدی رێگای وارماوا دەربەندیخان بەردەوامە.

پڕۆژەکە بڕی چوار ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوەو بریتیییە لە دروستکردنی سایدی دوەمی رێگای (وارماوا-زاڕەیەن-دەربەندیخان)و نۆژەنکردنەوەی سایدە کۆنەکە بەدرێژی ٢٦ کیلۆمەتر.

تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە لەسەر داواکاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نێشتەجێکردن بو کە ساڵی رابردو ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی ٣٥ملیار دینار بۆ ئەو پڕۆژەیەو شەش پڕۆژەی تر دەربڕیبو بۆ سنوری سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.