کتێبێک لەبارەی گشتپرسی بڵاودەکرێتەوە

زێ بادینان.

کتێبی “رەهەندەکانی ریفراندۆم” لە نووسینی “مەلا هندرێن” چاپ و بڵاوکرایەوە، کە لە 156 لاپەڕە پێکهاتووە و لێکۆڵینەوەیەکە لە رەهەندەکانی گشتپرسیی باشووری کوردستان و لێکەوتەکانی. 

نووسەر لە پێشەکیی کتێبەکەیدا نووسیویەتی “پرسیارێک کە بێ وەستان لەنێو مێشکی مرۆڤی کورد دەزرینگێتەوە و بە وەڵامی خۆی نەگەیشتووە، ئەوەیە، ئایا هۆکار چی بوو بارزانی گوێی نەدایە هەموو دنیا و حیسابی بۆ هەڕەشەی دووژمنان و ئامۆژگاری دۆستانیش نەکرد و ریفراندۆمی هەر ئەنجامدا؟” نووسەر باسی لە سێ گریمانەی خەڵک کردووە لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، گریمانەی خۆیشی نووسیوە و دەڵێت “من دەڵێم بارزانی لەبەردەم گرەوی مێژوودا بوو، بۆ بردنەوەی گرەوی مێژوو دەبووایە ریفراندۆم ئەنجامبدات.” کتێبەکە لە سێ بەش پێکهاتووە، لە بەشی یەکەم باس لە “رەهەندەکانی ریفراندۆم” و لە بەشی دووەم باس لە “هەڵە کوشندەکانی پێش ریفراندۆم” و لە بەشی سێیەم باسی “ریفراندۆم و ئاییندەی کوردستان” دەکات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.