▪ کوردستانی گەورە و دیموگرافیا و تەعریب و ئاسمیلاسیۆن و داگیرکاری

عەبدولڕەزاق مەهدی

” رۆژێک دێ هۆشیاری کورد وشیار دەبێتەوە و ئەوکاتەش کە یەک دەگرن دەوڵەتەکانی تورکیا و ئێران و عێراق وەک تۆز و با لە بەردەمیاندا پەرت دەبن ” کاپتن های ( w.h.hay )

لە کوردستانی گەورە دوای شکان لەسەر ئاستی کلتووری و ئەقڵی نەتەوەی لە سەردەمی کۆتایی ساسانیەکان و ماوەی حوکمی عەرەبی ئیسلامی دواتر بەهۆی ئەم شکانەوە لێکدابران و شکانی ئاکاری نەتەوەی و ‌هێزی داگیرکەر و ئایدولوژیاکەیان بوونە هۆکار کە برەو بە دوو روکنی دەرەبەگایەتی و ئاینپەروەری سیاسی درا بەم جۆرە دواتر کورد ئازادی و سەربەخۆی و سەروەریشی لەدەست دا، بەم جۆرە میللەتێکی بندەستە خاکێکی بێخاوەن بووە ئەمری واقیع، دوژمانی کورد زۆر لەوە ئاقڵتر و بەهێزتر و دووربینتربوون کە بەو شێوەیەش واز لە کورد بینن بەڵکو ترسیان لە هەستانەوەی کلتووری و شوناس و نەتەوەی کورد ئەوانی ناچارکرد بەرنامە و ستراتیژیان هەبێت بۆ داهاتووی میللەتی کورد چونکە خاک و نان و ئاوی ئەوانە لەسەر خاکی کوردان کوردستان بوو، بەمجۆرە تەعریب و بە فارس کردن و بە تورک کردن دەستی پێکرد، عەرەبەکان هەر لە سەرەتای هاتنیان دەستیان بەو پڕۆسەیە کرد کە هەزار سالە و تا ئێستەش بەردەوامە، فارسەکانیش لە سەردەمی هەخامەنشییەکانەوە دەستیان کردبوو بە گواستنەوەی کوردەکان بۆ ناوچە دوورە دەستەکان ئەم پرۆسەیە لە سەردەمی قاجار و پەهلەویش بەوپەری هێزەوە بەردەوام بوو، لە سەردەمی عوسمانیەکانیش کاتێک خەلیفە هەستی بە دەسەلاتی خۆی کردبا کوردەکانی لە خاکی خۆیان دەردەکرد و ناوچەکەیان تالان دەکرد ، دواتر لە سەردەمی تورکە لاوەکان و ئاتاتورکی فاشیستی گۆربەگۆر پڕۆسەکە پەلۆپۆی گرت و بە گۆرێکی زۆر بەهێز دەستیان کرد بە راگواستن و جینوساید کردنی ملیۆنان کورد ، جینوسایدی دەرسیم و زیلان و ئاگری داغ دەرئەنجامی ئەو کارانەی تورکە فاشیستەکان بوو کە مندالی ساوایان بە سەرە رم سەردەبری بە دەیان ژن و مندال و پیری کوردیان لە رووبارەکاندا خنکاند، ئەم پرۆسەیە لە سووریا لە سەردەمی رژێمە یەک لە دوای یەکەکان بەرکار بوو ، کوردەکان تا راپەرینەکانی بەهاری عەرەبی هەر ناسنامەیان نەبوو و وەک مرۆڤ حسیبیان بوونەدەکرا، بەمجۆرە ئەوە پوختەیەکی مێژووی بوو، ئێستە ئەو داگیرکەرانە هەستاون بە پڕۆسەی زۆر ورد و ستراتیژی کوردسیان لە پاریزگا و ناوچە ستراتیژیەکانی کوردستانی گەورە کردووتە دەرەوە، لە باشووری کوردستان دوژمن کەرکوک و جەلەولا و سەعدیە و خانەقین و زوومار و شنگال و مەندەلی و موسڵ و مەخموری وەک بەشێک لە پرۆژەی عەرەبی خۆی تەعریب و داگیرکردووە ویستی هەیە کە ئەم ناوچەیە بە تێپەری کات لە سیما و کلتووری کوردی بخات و کوردی تێدا نەهێلێت ئەمیش بە نائارام کردنی ئەو ناوچانە و پەرەدان بە هاتنی عەرەبە دەشتەکییەکان کە ڕێژەی زاوزییان چەند ئەوەندەی کوردە و دواتر پێشبینی دەکڕیت ئەگەر لەو ناوچانە کارەکانیان سەرکەوتن بەرە سەرەوەی کوردستان بروون و هەمان پڕۆسە دووبارە بکەنەوە، ئەم پڕۆسەیە لە سەرەتای داگیرکاری عەرەبە ئیسلامیەکان و بەرگری نەکردنی کورد بەهۆی لاوازی و تێکچوونی شوناس و کلتووری کوردی دەستی پێ کردووە، تا ئێستە بەردەوامە ، شارەکانی بابل و تیسفۆنی خوارتر بەغدای ئێستە هەموو ناوچەی کوردی بوون تیسفۆن پایتەختی ئیمپراتوریەتی ساسانی کوردی بووە، بە گوێرەی خۆدی گەرووکە عەرەبەکان سنووری کوردەکان تا ئەنباری ئێستە بووە، لە بەسرا تەنها کۆمەڵەی بچوکی هۆزی عەرەبی هەبوون، بەمجۆرە دیموگرافیای ئەو پارچەی کوردستان بەم جۆرە گۆڕاوە.
رۆژهەلاتی کوردستان نەک تەنها پرۆسەکە ئالۆزترە بەڵکو چەندین رەهەندی هەیە، یەكێک لەوانە جگە لە داگیرکردنی خاکی کوردستان فارس هەوڵیداوە بە ئایدولوژیای دروینەی ئاری بوون و ئێرانی بوون کە درویەکی دروستکراوی دەستی فارس و بەریتانیا زیاتر نیە هەوڵی داوە کوردەکان لە شوناس و کلتووردا لە قالب بداتن جگە لەوەیە هەستاون کوردەکانیان کوچپێکردووە بۆ ناوچە سنووریەکانی باکووری ئێران، کوردانی خۆراسان ئەم کوردانەن کە لەلایەن شا عەباسی سەفەوی ناچار بە کوچکردن کراون و لە سەردەمی نادر شای ئەفشاریش دیسان ئەم پڕۆسەیە برەوپێردایەوە، ئەم بەشەی کوردستان چەندین ناوچەی هەیە کە دیموگرافیایان گۆڕاوە لەلایەن تورک و ئازەرەکانەوە وەک ناوچەکانی سەلماس و خۆی و ورمێ و نەغەدە ، شارەکانی ئیلام و دزفۆل و ناوچەکانی خوارووی ئیلام تا خەلیج کە عەرەبی تێدانە دیسان کێشەی جدی بەردەم کوردستانی گەورە دەبن، هەروەک کەرکوکی باشوور ئەم ناوچەیەش کێشەی زۆر لە داهاتوو دروست دەکەن بۆ دەولەتی کوردی کە ئەبێت لە ئێستەوە بیریان لێ بکریتەوە و دیراسە بکڕین.
باکووری کوردستان کێشەی تایبەتمەندی خۆی هەیە کە شوناس و کلتوور و زمانی کوردی زۆر بە توندی سەرکوتکراوە و خەلک لە بەها نەتەوەییەکان دامالدراون و زمانی کوردی زۆرلاواز بووە لەو پارچەیەی کوردستان، جگە لەوە پڕۆسەی هەژارکردنی کورد و ناوچەکانی کوردستان و پڕۆسەی جینودساید و راگواستنەوەی کوردەکان وای کردووە کورد بە ژمارەی زۆر گەورە لە شارە تورکییەکان نیشتەجێببن بەمجۆرە ئەمەش کێشەیەکی تری بەردەم کوردستان گەورە دەبێت، ئەو پاڕچەیەی کوردستان پێویستی بە بوژانەوەی و هەوڵێکی نەتەوەی ئاست بەرز هەیە بۆ بووژانەوە و رزگاربوونیان لە کوتی داگیرکاری و بندەستی و خۆبەکەم زانین، ئەم پارچەیەی کوردستانیش کەرکوکی خۆی هەیە کە تورکیا پێشتر لە سووریا دابراندبوو ئێستە ئەسکەندەروونی پێ دەگوترێت کە ئەوکاتەی داگیرکرا زۆربەتی دانیشتوانی عەرەب بوون کە ئەوانیش هەر بەو خاکە نامۆبوون و لە کوردیان دابراندبوو و ئەم پاریزگایە دەرچەی گەیشتنی کوردە بە دەریا و سنووری ئاوی سروشتی خۆی ، لە داهاتوودا ئەم ناوچەیە ئاستەنگێکی گەورە دەبێت لە بەرامبەر کورد.
رۆژئاوای کوردستان کە بچوکترین بەشی کوردستانە ئەمیش ڕووبەڕووی تەعریبی گەورە بووتەوە کە تا ئیستە بەردەوامە ، لە عەفرین و جندرێس ئێستە ئەو پرۆسەیە لە لوتکەدایە و پێشتریش ڕژێمە یەک دوای یەکەکانی سووریا هەر کاری لەسەر دەکرا بوویە ئەبێت ئاورێکی جدی لەسەر ئاستی نەتەوەی بەو پارچەیە بدرێتن.
کوردستانی سوور ئەو پارچەی کوردستان کە دەکەوێتە باکووری رۆژهەلاتی کوردستانی گەورە و پایتەختەکەی ( لاچین ) بوو ناوچەیەکی ئوتونومی بندەستی سوڤیەتی پێشوو بوو، بە گوێرەی سەرژمێری سالی ١٩٢٦ سوڤیەت لە ٪ ٧٣ دانیشتوانی کورد بوون ، ئەم ناوچەیە دواتر لە لایەن ئەرمەن و ئازەریەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا و تا ئیستە لەسەر ئەم ناوچەیە شەریانە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.