کوردستان بەدرووشم ناپارێزرێت

ئازاد نەسرەت

بەیەگرتنەوەی هزری نەتەوەیی کوردانە دەپارێزرێت

تۆ من و هەموومان هەرچەندە نەیار و ڕەقیبی هێزێكی سیاسی كوردستانی بین .هەرچەندە ئایدیاو پێكهاتەو بنەمافكری و سیاسەكانی بەهەڵە و توتالیتەربزانین ، نەمافی ئەوەمان هەیە و نە دەكرێ ،كاتێك هەر بەشێك لە لە خاکی پیرۆزی نیشتمان كەوتە بەر پەلاماری دووژمن پشتی لێ بكەین ، یا هاودەستی داگیركەربین و ناپاكی بكەین .لەهیچ بڕگەیە لەزەمەنداو، لەژێر هیچ ناوێكا نابێت و ناكرێت بچیتە سەنگەری داگیركەرو چەوسانەوەو تاوان .فاشیزم و هەموو فۆرمەكانی چ لە سیمای ئاین و چ سیمای نەتەوەو چ تێكەڵەیە لەمانە، دیسان فاشیزمەو فەزیلەتی ئازادی و نەریتی مرۆڤ بوون، دەخوازێ دژی بیت .هەموومان ئێستا بێ جیاوازی پێشمەرگەی کوردستانین ،هەركەس بە توانای دەسەڵات و ئاستی لێهاتووی خۆی بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆی خۆی بگرێ .كاتیەتی لەهەر سات و کاتێك نیشتمانمان ڕوبەڕووی قەیران و پلانی دوژمنان بینەوە وە ئەگەرنا هەمووبەرپرسیارێتێكی ئەخلاقی و سیاسی دەكەوێتە ئەستۆی هەمووانەوە .با هێزەكان بێ یەك و دوو یەک هەڵوێست ڕێکەوتنی ڕاستی لەپێناو بەرژەوەندی نەتەوە و نیشتمانی پیرۆزبێت ۰ لەم کاتەدا هیچ تەسویەی حسابێك نییە بەهیچ ناو و بەهانەیەكەوە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.