کوردستان و نەخشە نوێیەکەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاسترێبوار حەمەلاو شوانى

چەند ساڵێکە گۆڕانکارى لە نەخشەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و بەکردەیی لەماوەى 10 ساڵى رابردووى گۆڕینى ڕژێمى بەعس و گۆڕانکارى لە هەندێک وڵاتى عەرەبى و باکوورى ئەفریقى بە ئاسانى هەستى پێدەکرێت، لە ماوەى رابردووشدا ، پیشاندانى نەخشەیەکى نوێى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە سەر دەستى ئیسرائیل و ئەمەریکا بە شێوەیەکى کردارى کار لە سەر ئەو نەخشە نوێیەى حکوومرانى خۆیان لە ناوچەکە دەکرێت کە بە هاوپەیمانى ئیبراهیمى و هێلى دیڤید ناسناوەکەیەتى .
دەستپێکردنى ئەو گۆرانکارییانە لە دواى هێرش وپەڵاماردانى گروپ و میلیشاکانى حەماس بە سپۆنسەرى ئێران لە 7ى ئۆکتۆبەرى 2023 وایانکرد ئەو نەخشەیە لە فەلەستینەوە شۆڕ بێتەوە بۆ یەمەن و لوبنان و سووریا و چاوەروان دەکرێت عێراق و ئێرانیش لە ماوەیەکى کورت مەودا وەک چۆن لە نێو نەخشە و هێڵەکەدا ئاماژەى پێکرا بوو بگرێتەوە و بەو واتایەى کە هەموو ئەو گروپ و وڵات و هێزانەى کە لەماوەى زیاتر لە چوار دەیەى رابردوو بوون بە سەر ئێشە و کێشەى ئەمنى و ئابوورى و بەرژوەندییە باڵاکانى ئەمەریکاو هاوپەیمانانى و بەتایبەتى ئیسرائیل کە هەرەشەى جیدیان لەسەر دروستکردبوو و هەموو رۆژێک گەڤى لە ناوبردن و نقوومکردن و سڕینەوەیان لێدەکرد و یانیش هێرش و کردەوەى تیرۆریستیان لە دژى ئەنجام دەدا پاککردنەوە و گۆڕین بەخۆیەوە ببینێت .
لە ئێستاشدا ، ئەمەریکا وئیسرائیل بەتایبەتى لە نێو ئەو هاوپەیمانییەدان بەتایبەت وڵاتانى عەرەبى و کەندا و بەدیاریکراویش وڵاتى سعودیە ، پشتکردن و دەرکردنى بزوتنەوەى حەماس لە قەتەر ئاماژەیەکى روون و دیارە بۆ چوونە بوارى جێبەجێکردنى ئەو نەخشەیە و شۆڕبوونەوەى بەرەو ئێران و عێراق و هەرچەندە لەماوەى رابردووش سووریا ئاستى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئێران و گروپە میلیشاکان کەمکردۆتەوە و چاوەروان دەکرێت ئەوەش نەمێنێت ئێستا پەیوەندیەکان لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى بەهێزتر کردووە ،پێناچێت هیچ گۆرانکارییەک لە سیاسەتى ئەمەریکا و ئیسرائیل بکات لەو گۆرانکارییانەى کە بۆ گۆرینى نەخشەى رۆژهەڵاتى ناوەراست و دیزاینە نوێیەکە کە بریاریان پیشتر لە سەرداوە .
بۆیە، دەتوانین بڵین کە ستراتیژى رۆژهەڵاتى ناڤینى نوێ بریتین لە :
یەکەم ،، ڕاستەوخۆ یانیش ناڕاستەوخۆ کۆتایی هێنان بەو وڵاتانەى کە لە ماوەى رابردوو هۆکارى ناسەقامگیرى و زیانگەیاندن بوونە بە بەرژوەندییەکانى ئەمەریکاو هاوپەیمانانى لە ناوچەکەدا
دووەم ،، لە ناوبردنى هەموو ئەو گروپ و میلیشا و رێکخراوە تیرۆریستیانە کە هەر کامەوە بەناوێک بەڵام بەکرێگیراو و دروستکراوە وڵاتانى ناوچەکەن بۆ کارى تیرۆریستى و تێکدانى رەوشەکە وەک چۆن لە رابردوو و لە ئەفغانستان و عێراقیش ئەم کارە ئەنجامدرا .
سێیەم ،، پێکهێنانى هاوپەیمانییەکى نوێى لە ناوچەکەدا ، بەتایبەتى لە نێوان ئەو وڵاتانەى کە دەکەونە هێلى دیڤید یان داوودەوە و جێکردنەوەیان لە نەخشە نوێیەکەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست .
چوارەم ،، پشتیوانى ئەو گروپ و هێزانەى کە دژى وڵاتانى خۆسەپێن و دیکتاتۆرن بە مەبەستى پشتیوانیکردنیان بۆ گۆڕینى سەرکردە و دەسەڵاتە خۆسەپێنەکانیان ،وەک چۆن لە ساڵى 2011 لە وڵاتانى ناوچەکە و عەرەبى جێبەجێکرا.
پێنجەم،، دۆزى کورد لە ناوچەکە بە یەکێک لە گرنگترین ئەو پرسانە هەژمار دەکرێت کە لەماوەى زیاتر لە یەک سەدەى رابردوو ، بەهۆى دیکتاتۆرى و خۆسەپێنى ئەو وڵاتانەى کە خاک و نەتەوەی کوردیان پێوە لێکێنراوە و داگیراوە بە بێ چارەسەرى ماوەتەوە و ئێستا تاکە ناوچەیەک کە گەلى کورد توانیوێتى بۆ هەموو وڵاتانى جیهانى بسەلمێنێت هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورى و دیموکراسى کە بەهۆى گرتنەبەرى سیاسەت ودیپلۆماسییەتێکى ژیرانە لە لایەن سەرکردایەتییەکەوە توانیوێتى هاوسەنگى بپارێزیێت و مامەڵەیەکى سەرەکەتووانە لەگەڵ هاوکێشەکان و ململانێیەکان ناوچەکە دا بکات ، ئەوەش وایکردووە کە هەم لە سەر ئاستى ناوچەکە و هەمیش نێودەوڵەتى بزانن کە گەلى کوردو هەرێمى کوردستان هەمیشە ئامرازى ئاشتى و ئارامى و سەقامگیرین لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ، بۆیە زۆر گرنگە سەرکردایەتی سیاسى کوردستان ئامادە بێ و سوود لەو گۆرانکارییانە بۆ دەرباز بوون بۆ قۆناغێکى تر و بەدەستهێنانى دەستکەوتى دیکە هەنگاو بنێت .

شەشەم ،، پرسێکى ترى ئەو گۆرانکارییانە لە نەخشەى رۆژ هەڵاتى ناوەراست ئایندەى چارەسەرى دۆزى کوردە لە رۆژئاڤا و باکوور و رۆژهەڵاتەوە ، کە بەدڵنییاییەوە لەگەڵ گۆرانکارى لە نێو سیستەمى ئەو وڵاتانە و بەڕچاوگرتنى بەرژوەندییە ئابوورییەکانیان بەتایبەت بوارى نەوت و غاز کە هەمیشە چاوى ئەمەریکا و وڵاتانى رۆژئاواى لەسەر و ئیسرائیل رۆڵى سەرەکى تێیدا دەبنێت بەتایبەتى گواستنەوەى بە نێو دەریاى سپى ناوەڕاستدا ، جێگەى ترس و گۆمانەوە ، بۆ تاران و ئەنقەرە کە لە داهاتوودا لەگەڵ هاوپەیمانییە نوێیەکە و نەخشە نوێیەکەى دۆستى نوێ و هاوپەیمانى نوێی لە نێوان و ئەمەریکاو ئیسرائیل و ئەمەریکاشدا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دێنە ئاراوە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.