کوشتن چیە…..؟
لیا سیف الدین
بار و دۆخێکی لەدەستدەرچووی شێواوی دەروونییە، بەجۆرێك گەیشتنی مرۆڤە بە دوا قۆناغی ئاکامەکانی ژیان کە مرۆڤ تێیدایە هەروەها نەدۆزینەوەی دەرچەی چارەسەرکردنی
کێشەکان
لە ڕووی یاسایەوە
یاساکان لە دۆخێکەوە بۆ دۆخێکی تر دەگۆڕێن بەپێی ئەوەی کە چ بارودۆخێك پاڵنەر بووە بۆ کوشتن و ئەنجامدانی تاوانەکە..
چۆن وا بکەین تاوانی کوشتن و ڕێژەکەی کەم بکرێتەوە؟
حاڵەتەکانی کوشتن لە جیهان دا لە کۆمەڵگە پێشکەووتوەکان و دواکەووتوەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەدی دەکرێت وە پاڵنەر و هۆکاری تایبەت هەیە بۆ حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن
سەرەتا پێویستە بۆزاڵبوون بەسەر گیروگرفتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی زانستی و ئاگامەندی مامەڵە لەگەڵ کێشەکان دا بکەین.
بایەخدان و چاودێریکرن_
پێویستە بایەخ بەو کەسانە بدرێت کە بیرو هەوڵی خۆ کوژی یاخود کوشتنیان لە لا گەڵاڵە بووە بەهۆکاری کێشە کۆمەلایەتییەکان یاخود هۆکارە دەروونیەکان ، بە شێوەیەك تۆوی هیواو گەشبینی لە ناخیاندا بڕوێنن و سۆز و خۆشەویستیان پێشکەش بکرێت.
دوورکەوتنەوە لە نامۆی و گۆشەگیری_
گەڕانەوەی تاک بۆ
ناو پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان و بەهێز کردنیان و بڵاوكردنهوهی باوهڕ به خۆبوون له لای تاكهكان، به تایبهت ئهوانهی ههست به بێ توانایی دهكهن.
_
گرنگی دان بە کەسانی توشبوو بە نەخۆشی درێژ
خایەن
کەمکردنەوەی ئازارەکانیان و مامەڵە کردنی مرۆڤانە دوور لە چاوی بەزەی چونکە مامەڵەی بەزەی پێداهاتنەوە بەمرۆڤەکاندا زیاتر بیری خۆ کوژی لەناخیاندا گەڵاڵە دەکات.
_میدیا
دوور کەوتنەوەی میدیا لە ڕیکلام بە مانشێتی گەورە بۆ کەسی خۆکوژ یان بکوژ چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆکارێک بۆ هاندان.
سەروەری یاسا_
پێویستە یاساکان لە دادگاکاندا توندتربن بۆ کەسانی بکوژ و داڵدە نەدانی بکوژ لە لایەن عەشرەت و کەسی باڵا دەست
قەدەغە کردنی چەک_
هەڵنەگرتنی بە بێ هۆکار و بە شێوەیەکی نا یاسای لە ناو ئۆتۆمبێل و ماڵ دا.
پەروەردەی دروست_
دوورکەوتنەوە لەدیمەنی توندڕەویی و ئەو فیلم و یاریە ئەلکترۆنیانەی شەرانگێز و تێکدەرن.
هەوڵی ڕێکخراوەکان_
هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و چڕکردنەوەی کارەکانیان لە چارەسەر کردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.