کۆتا ڕێگە،فریادرەسی تەنها سەرۆک بارزانییە..
ڕێبوار حەمەلاو شوانی
هۆشدارییە بەردەوامەکانی سەرۆک بارزانی بە دەسەڵاتدارانی بەغدا بۆ لانەدان لە بنەماکانی هاوبەشی،سازان وهاوسەنگی و ئینجا پابەندبوون بە دەستووری هەمیشەیی عێراق وەک دڵنییاییەک بۆ گشت پێکهاتەکان ئاماژەیەکی روون بوون بۆ تێکچوونی هەنگاو بەهەنگاوی بارودۆخی سیاسی،ئەمنی و ئابووری بە تایبەت دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق هەوڵی گڕتنەدەستی دەسەڵاتی زۆرینە و بەکارهێنانی هێزی سەربازیاندا.
مێژوو و رووداوەکانی رابردوو و ئێستا و لە هەموو حاڵەتەكەدا ئەگەری بەهەرێمبوونی عێراق بۆ سێ بەش لە قازانج هەموو لایەكدایە و ئاوێك بە ئاگری سەدساڵەی شەی تایفی عێراقدا دەكات، بەڵام جارێكی دیكە ئەو عێراقەی كە هەمووان دەیانویست لە یەك سنور و یەك ئاراستەدا بمێنێتەوە بێگومان نامێنێت و ئەگەر شوشەیەك لە عێراق بشكێت هێز نییە بتوانێت چاكی بكاتەوە.بڕیاری لە ناکاوی سەدر لە 29/8/2002 بۆ کشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق و مانگرتن لە خواردن و دروستبوونی ئاژاوە و پشێوووەکان لەگەڵ هێزولایەکانی سەر بە ئێران و ئەوانی دیکە پێمان دەڵێت کە جارێکی کە هیچ كەس موقتەدا سەدری بەو شێوەیە قبوڵ نییە كە خۆی دەیەوێت، سەدریش لەسەر ئەو بیركردنەوە وازناهێنێنت كە بڕیاری لەسەر داوە و ئەگەر ئەوەش هەیە كە رێگری بكەن لەوەی كە موقتەد سەدر دەیەوێت، بەڵام گەر بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆزتر بێت وخوێنی زیاتر برژێت ئەو کاتە چوارینە و ئێرانیش خۆیان ڕادەستی ئیرادە سەدرییەکان دەکان.
“کۆتا ڕێگە،فریادرەسی تەنها سەرۆک بارزانییە”
باردۆخی ئێستا ئیتر لە قۆناخی پەیامی سیاسی، هەڵبژاردنی پێشوەختە دەچووە، ئیتر بە کۆبوونەوەی پەرلەمان و تویتێک ، کۆبوونەوەی سیاسی چارەسەری ئەستەم بووە، ئێستا ئیتر عێراق کەوتۆتە قۆناغێک کە چارەسەری ئەستەم بووە و ئیتر بریارەکان تەنها و تەنها بە چەک و تۆپ یەکلادەبنەوە وەک هەمیشە باج و ماڵوێرانییەکە تەنها گەل و پێکهاتەکانی دەدەنەوە ئەویش بە خوێن و سەروماڵیان لە کاتێکدا خوێنی کەس لە نێو ئەو عێراق شڵەژاوە هیچ بایەخی نییەو تەنها چەكی دەستی هێزە گەورە عێراقی و دەرەكیەكانن بۆ یكلایكردنەوەی هاوكێشەكانی ژیانی سیاسی خۆیان.چونکە قوربانیبووکی هاوڵاتییان بۆ هیچ ئامانجێک نییە تەنها لایەن و کەسانێک نەبێت، بۆیە چارەسەری کۆی کێشەکان بە خوێندنەوەی دوێنێ و ئەمڕۆ خۆی بۆ سێ هاوکێشەوچارەسەر دەبینێتەوە
یەکەم،، مێژوو کۆن و ئێستا ئەو راستییەی سەڵماند کە گەل و پێکهاتەکانی ئەو دەوڵەتە ساختەیەی کە ناوی عێراقە ناتوانن لە ژێر یەک بنمینچ بمێنەوە ، بۆ نموونە ئەگەر هەڵوەستە لە سەر ئەو كێشە گەورانەی كە سونەكان لە عێراقدا هەیانە هەر لە پشگوێ خستنیان لە كایەی سیاسەوە تا دەگاتە نەبوونی خزمەتگوزاری و وێرانەی نیشتیمانەكەیان، لەلایەكی دیكەوە ئەو ئاڵۆزییە نەگریسەی كە لەنێوان شیعە و شیعەدا هەیە كە دوور نییە شەرەكە بگاتە ئاستێك ئیدی نەجەف پڕنەبێت لە خوێن.لەلایەکی دیکەوە ، خۆ ئەگەر سەرنجی پەیوەندیەەکانی کوردستان وەک قەوەاریەکی دەستووری و عێراق بکەین هەر لە چەند سالی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس 2003 ساڵ بە ساڵ کێشەکان قوڵتر بوونەوتەوە و دەسەڵاتارانی بەغدا بەردەوام کۆسپ و تەگەرەیان بۆ هەرێمی کوردستان دروسکردووە
بە شێوەیەکی گشتی ئەو شەڕوئاڵۆزییانەی دوێنێ و ئەمڕۆ پێمان دەڵێن کە ، عێراق بە هەموو پێوەرەکان لە مێژە بە تیۆری و کردەیی لێکتازاوە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە سیتسمی کۆنفیدراڵیی بە شێوەی سێ هەرێم بە جۆرێک کە هەر سێ هەرێمەکە بە شێوەی سەربەخۆیانە ئەرک و کارەکانیان جێبەجێ بکەن کە ئەوەش دەبێتە هۆی گەڕانەوە ئاشتی وپێکەوە ژیانی و سوودەمەندبوونی کوردستان ،شیعەستان ،سوننەستان و دوور خستنەوەی دەستوەردانی وڵاتانی هەرێمی و بەتایبەتی ئێران.
دووەم،، عێراق لە ڕووی ئەمنییەوە بەتایبەت کۆنتڕۆڵکردنی هێزە سەربازییەکانیەوە زۆر لاوازە و ئەوەش وادەکات کە مەترسی هەڵوەشاندنەوەی زۆر بێت و چونکە لە بەشێکی زۆر لە ملیشیاکانی حەشد و گرووپی دیکە پێکهاتووە ، ئەوەش هۆكارێكی گەورە دەبێت بۆ ئەوەی داعش لەچەند ناوچەیەک چەندین پەڵاماری تیرۆریستی بكەن. پێچەوانەکەشی کۆنتڕۆڵکردنی سوپای عێراق لە لایەن هەرکەس و لایەنێکەوە ئەوا مەترسی گەورە لە سەر عێراق دروست دەکات بەتایبەتی ئەگەر ئێران بێت.
سێیەم ،، پشێوویی وئاڵۆزییەکانی عێراق کاریگەری ناڕاستەوخۆیان لە گشت بوارەکاندا لە سەر کوردستان دەبێت ، بەتایبەت پەرتبوونی نێوماڵی کوردستانی زیانی گەورەی هەیە ،بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە زۆرینەی رەها لە كوردستان گوێ لەسەرۆك بارزانی دەگرن و ئێستای یەکخستنی ماڵی یەکێتی و گوێرایەڵی بارزانی وەک مامێکی گەورە لەلایەن بافڵ تاڵەبانی ئاماژەیەکی باشە بۆ یەکدەنگی پارتی و یەکێتی وەک دوو پارتی گەورە و هەروەهاسەرۆك بارزانی لە دوای ئاڵۆزیەكان بەیانێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: ئەوان نیگەرانن لە دۆخەكە و دەیانەوێت گرفتەكان چارەسەر ببێت، عێراقیەكان قسەكانی سەرۆك بارزانی وەك قسەی تەواوی گەلی كورد دەبینن و دەیبیستن، هەرچەندە دەشزانن ئەو نارێك و پێكییە هەیە لە نێوان ماڵی كورددە، بەڵام لە راستیدا كوردەكان بە هەڵوێستی یەك نەبوونیان لە عێراقدا دوو ئامانجی سەرەكی دەپێكن. بۆیە ،تاكە شتێك لە هەرێمی كوردستان زۆر گرنگ بێت ئەوەیە كە كاتێك مەترسی گەورە لەسەر هەرێمی كوردستان دروستدەبێت هەموو گشت لایەنەکان و هەموو کورد دەنبە یەکدەنگ تا ئەم قەوارەیە کە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدە پارێزراو بێت ، بە تایبەت کە سەرۆك بارزانی كار لەسەر ئەوەدەكات كە گشی لایەنە كوردستانیەکان هەموویان یەك بۆچونیان هەبێت لە ئایندەدا لە دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەكەوە بۆ نموونە ئەگەر دەستكاری دەستوری عێراق بكرێت ئەوا كوردەكان بەیەك دەنگ و یەك رەنگ دەچنە عێراق بۆ ئەوەی هیچ مافێكی گەلی كوردیش نەفەوتێت، ئەگەریش عێراقیەكان بیانەوێت مافەكانی گەلی كورد زەوت بكەن ئەوا پرۆژەی بەدیلیان هەیە كە ئەویش ریفراندۆمەی سەربەخۆییە .سەرۆك بارزانی زۆر بەباشی مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا دەكات، ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە كە هێزی پێشمەرگە ئامادە سازبكات بۆ هەر رووبەرووبوونەوەیەكی مەترسیدا لەگەڵ هەر هێزێكدابێت، وە یەك دەنگی سیاسی دروستببێت لە پێناو مافەكانی گەلی كورددا، هەروەها شەقامی كوردی ئارام بكاتەوە بە چارەسەر كردنی گرفتەكان و ئامادەسازییەكان بۆ ئەودۆخەی كە هەیە.بڕیاری كۆتای گەلی كورد لەلای سەرۆك بارزانییە، ئەوەش هەمیشە ژیرانە بووە بۆ گەلی كورد چونكە بارزانی هەرگیز رێگەی نەداوە مافەكانی گەلی كورد لە عێراقدا لەناو بچێت و ئێستاش ئیدی كاتی ئەوەیە كە بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە دۆخی عێراق بدات، لەراستیدا كوردەكان لە عێراق ئامادەی هەموو شتێكن، بەهەرێم بوون یان داعشێكی دیكە یاخود یەك خستەنەوەی عێراق، تەنها لەژێر بنەمای ئەوەی كە گەلی كوردستان مافەكانی لەدەست نەدات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.