کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، تەنیا سێ لایەن دەتوانن مۆبایل ببەنە ناو بنکەکانی دەنگدان.
بڕیارە رۆژی 10-10-2021، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق لە هەڵبژاردنێکی پێشوەختەدا، بەڕێوە بچێت.
بەپێی نووسراوێکی لێژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکە، کۆمسیۆن بڕیاری داوە جگە لەو سێ لایەنە، هیچ کەسێکی دیکە ناتوانێت مۆبایل بباتە ناو بنکەکانی دەنگدان.
ئەو سێ کەس و لایەنانەی دەتوانن ببەنە ناو بنکەکانی دەنگدان:
– بەڕێوەبەری بنکەکانی دەنگدان.
– فەرمانبەرانی کۆمسیۆن.
– چاودێرە نێودەوڵەتییەکان.
ئەو بڕیارەی کۆمسیۆن دوای ئەوە دێت، کە میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو، بەشێک لە کاندیدە عێراقییەکان گوشاریان خستووەتە سەر دەنگدەران یاخود بە پارە رازییان کردوون دەنگیان پێبدەن و لەسەر دەنگدەرەکانیان پێویست کردبوو، وێنەی کاغەزی دەنگدانیان بۆ بگرن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.