کۆمسیۆن ٣٠٨ هەزار فەرمانبەری دامەزراند

کۆمسیۆن ٣٠٨ هەزار فەرمانبەری دامەزراند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی سەرجەم کارمەندانی سەر سندوقەکانی بڵاوکردەوە کە وەک چاودێر دایمەزراندوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەکانی عێراق راگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، تیرو پشک ئەنجامدراوە بۆ ناوی ئەوکەسانە کراوە کە بەمەبەستی دامەزراندنیان وەک فەرمانبەر و چاودێری سەر سندوقەکان داواکارییان پێشکەش کردبوو.

ئاماژەشی بەوەدا، لەکۆی ٨٠٠ هەزارکەس کە داواکارییان بە مەبەستی دامەزراندنیان پێشکەشکردبوو، ٣٠٨ هەزار کەس وەک فەرمانبەر و چاودێری سەر سندوقەکان وەرگیراون.

باسی لەوەسکرد، ئەوکەسانەی دامەزراون خولێکیان بە ئامانجی راهێنان بۆ دەکرێتەوە کە لە ١ی ٩ەوە تا ١٥ی ٩ بەردەوامدەبێت. راهێنانەکانیش لەسەر ئامێری دەنگدان و پرۆسەی جێبەجێکردنی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچن.

وتیشی، ئەم رێوشوێنانە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و هەر پارێزگایەک لەناوەندی پارێزگاکەی خۆی راهێنانەکان ئەنجامدەدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا کۆمنسیۆنی باڵای سەرربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تەواویرێکارە هونەری و ئەندازەییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ١٠ی تشرینی یەکەم تەواوبوون و ئەوان ئامادەن بۆ جێبەجێکردن وبەڕێوەچوونی پرۆسەکە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.