ئه‌ندامێکی پێشووی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی دادگەری کوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ریکی پرۆژه‌یه‌کی سیاسین له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵ، نایه‌وێت ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژه به‌وه ده‌کات که کۆمه‌ڵی دادگەریی كوردستان دۆخی زۆر خراپه و ئه‌گه‌ری ده‌رنه‌چوونی کاندیده‌کانی هه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تیی پێشووی کۆمه‌ڵ كە تۆمارە دەنگییەكەی لای (باس‌نیوز) پارێزراوە و ئێستا خه‌ریکی پرۆژه‌یه‌کی سیاسییه له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵ، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “له داهاتوویه‌کی نزیکدا پرۆژه‌یه‌کی سیاسیمان ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و سه‌رجه‌م حزبه ئیسلامییه‌کان”.
سەبارەت بە دۆخی کۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق، ئەو ئەندامەی پێشووی کۆمەڵ، چەندین دەرەنجامی خستنە روو کە روونی دەکەنەوە، کۆمەڵ دۆخی ناوخۆی زۆر خراپە و هیچ کام لە کاندیدەکانی دەنگ ناهێنن و لە دەنگی یەکێتییەکانیش بێ هیوا بوونە، لە کاتێکدا رێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵدا هەن.
بە گوتەی سەركردەكەی پێشووی كۆمەڵ، دۆخی حزبەكە لە سنوورەكانی راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه زۆر خراپه لە كاتێكدا پێشتر لەو شوێنانە دەنگی هەبووە. جگە لەوەی ”ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید داوای له عه‌لی باپیر کردووه، فریای که‌مپینی ههڵبژاردنەكەی بکه‌وێت و سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بکات“. جگە لەوەی دۆخی سۆران عومەریش لە سلێمانی زۆر خراپە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ”لابردنی پاشگری ئیسلامی گورزی گەورەی له کۆمه‌ڵ داوه و به‌شێکی زۆری ئیسلامییه‌کان له‌ناو خودی کۆمه‌ڵی دادگەریش نیگه‌رانن له‌و هه‌ڵوێسته و ئه‌گه‌ری زۆره به‌شێکی یه‌کجار زۆریان بایکۆتی دەنگدان بکه‌ن“.
ئاماژەشی بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێككەوتنە ژێر بە ژێرە كرد كە لە نێوان یەكێتی و كۆمەڵدا كرابوو و گوتی: ”یەكێتی پەشیمان بۆتەوە و ئامادە نییە لە سنووری هەڵەبجە دەنگ بە كاندیدەكەی كۆمەڵ بدات، بەڵكوو دەیەوێ کاندیدی یه‌کگرتووی ئیسلامی دەربچێت چونكە براكەی بەرپرسی دەزگای زانیاریی یەكێتییە“.
ئەو سەركردەیەی پێشووی كۆمەڵ ئەوەشی دركاند كە عەبدولستار مەجیدیش ترسێكی زۆری هەیە، چونكە ”پێی خۆش بوو لە دەوروبەری هەولێر كاندید بكرێت نەك لە ناو شار، بە تایبەتیش لەبەر ئەوەی لە بازنەكەی ئەودا یەكێتی كار بۆ كاندیدێكی گۆڕان دەكات“.
بە بڕوای چاودێران، لە ئەنجامی ئەم ڕەوشەی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان تێیكەوتووە، عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵ و دارودەستەكەی هاوشێوەی یەكێتی، چەند جارێك هێرشی كردۆتە سەر پارتی، بەڵام هیچ كەسێك لە پارتییەكان عەلی باپیر و كۆمەڵی دادگەرییان بە شایستەی وەڵامدانەوە نەزانیوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.