کۆمەلگای ئێستا کوردی پێوویستی بە یاسا و بریارەکانی خۆدانێ بارزانە….

ھشیار شکاک خورشید:

جێگای داخە ئێستا تاکی کورد لە سەردەم و بارۆدوخێکدا دەژین ھەر رۆژێک چاوی دەکاتەوە گوێبیستی ھەوالێکی ناخۆش دەبێت جا کۆشتن بێت یان دزی بێت یان جیا بوونەوەی خێزان لە یەکتری کە ھۆکاری روودانی ئەمانە و چەندانی تر دوورکەوتنەوەن لە یاسا و بریارەکانی خۆدانێ بارزانن .

خودانێ بارزان لە سەردەمی خۆیدا بیری نەتەوایەتی و دینی پێکەوە گرێ داوە تەنانەت فەرموویەتی دەبێت مرۆڤ ئازاد بێت تاوەکۆ عیبادەتی بگاتە جێ و نابێت مرۆڤ ژێر دەستی قەبوول بکات پێوویستە ھەوڵی سەربەخۆیی خۆی بدات کەچی لە کۆمەلگای ئێستا کوردی کەسانێک بە پێش چاوی تەواوی خەلکی کوردستان و جیھان خۆیان و خاک و نیشتیمانیان بە دۆژمن فرۆشت کە نە لە دین و نە لە مرۆڤایەتی قەبوول کراو نییە.

شایەنی باسە خودانێ بارزان زۆر تەکید لە برایەتی و خوشەویستی و تفاق و ھاوکاری دەکردەوە لە نێوان بارزانییەکان و بەردوام داوایان لێ دەکرد گیانی ھاوکاری و برایەتی لە نێواندا ھەبێت لە ھەموو قوناغەکانی ژیاندا دەستی یەکتر بگرن کەچی جێگای داخە کۆمەلگای ئێستای کوردی دوورە لەو ئاکار و سیفەتانە وەک دەبینن ئێستا برا لەگەل برا یەک نییە ، خۆشک لەگەل برا یەک نییە ، جیران لەگەل جیرانی یەک نییە ، خزم لەگەل خزم یەک نییە… .

خۆدانێ بارزان ھەمیشە ھەوڵیداوە سیما و جل و بەرگ و کەلتوری کوردەواری لە ناو خەلکی بارزان پەرەی پێ بدرێت نەھێشتووە خەلکی بارزان جل و بەرگێک لە بەر بکەن کە لەگەل کەلتۆری کۆمەلگای ئەو کات نەگۆنجێت کەچی ئێستا کۆمەلگای کوردی بە ھەموو شێوەیەک دوور کەوتوتەوە لەو یاسانە ھەرچی جل و بەرگی نەشیاو ھەیە ئێستا ژن و پیاوی کورد لەبەری دەکەن .

خۆدانێ بارزان بەردەوام لەگەل حەق و دادپەروەری و عەدالەت بوو ھەر چەندە لە سەردەمی زێرینی ئەودا ھیچ پۆلیس و دادگا ورێکخراو نەبوون کەچی حەق و مافی کەس بزر نەدەبوو کەس تەحدای لە کەس نەدەکرد ھەموو خەلک لای خۆدانێ بارزان وەک یەک بوون و یەکسان بوون کەچی ئێستا دەبینین لە کۆمەلگای کوردی چەندان پۆلیس و ئاسایش و دادگا و رێکخراو ھەن کەچی رۆژانە گوێ بیستی رووداو و کاری دوور لە بەھا مرۆڤایەتی و دینی دەبینین .

لە سەردەمی خودانێ بارزان ژن و ژن خوازی و بە زۆر بە شۆدان و کرینی ژن ھەموویان قەدەغە کراو بوون کەچی کۆمەلگای ئێستا کوردی پێچەوانە دەبینین کچ تەمەنی نە گەشتووتە ھەژدە ساڵ بە شۆدراوە یان پیاوێکی بە تەمەن کچێکی گەنجی کریووە یان بۆ ئەوەی ژن بێنێت ژن بە ژنی کردووە بۆیە ئێستا کۆمەلگای کوردی بەو عاقارەدا رووشتووە .

بۆیە پێویستە کۆمەلگای ئێستای کوردی یاسا و بریارەکانی خۆدانێ بارزان بکەنە بەرنامە و مەنھەجی ژیانی خۆیان تاوەکۆ دوور بکەوینەوە لەو رووداو و کارەسات و کار و کردەوانەی کە ئێستا لە کۆمەلگای کوردی ھەن و ھەستی پێ دەکرێن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.