کۆنگرەی 14ـی پارتی لە بەرگێکی نوێدا

هێمن شێخ زادە


پارتی دیموکراتی کوردستان حزبێکی نیشتمانی کوردستانییە لەتەمەنی (76) ساڵیدا بۆ گەڕی چواردەهەم گۆنگرەی خۆی دەبەستێت بەرگێکی نوێ بەبەر حزبدا دەکات و پەیڕەوو پڕۆگرامی نوێ دەکاتەوە و کۆمەڵێک لە گەنج و لاوانی نوێ دەباتە سەرکردایەتی هەیکەلەی حزب لەڕویی سیاسی و نیشتیمانیەوە دەگۆڕێت ، گرنگی گۆڕانکاری و نوێ کردنەوەی نێوماڵی پارتی هێز بەحزب و گەل و نیشتیمان دەدات ، پارتی حزبێکی نیشتیمانییە هیواکان لەسەر کۆنگرەی پارتی هەڵدەچنرێن کە ئەنجامی کۆنگرە زیاتر کارکردن بێت لەسەر ئەرکە نیشتیمانییەکان و مافەکانی گەلی کورد و کوردستانیان لەکوردستان بەگشتی و باشوری کوردستان بەتایبەتی ، بێگومان پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕابردوو ئێستاو لەداهاتووشدا خۆی بەخاوەنی قەزییەی دۆزی کورد و کوردستان دەزانێت بەڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی.
ئەنجامدانی کۆنگرە هەرچەندە لەوادەی ئاسایی خۆی دواکەوت سەرەڕایی ئەم هەموو تەحەدیاتانەی دەکرێنە سەر کورد و هەرێمی کوردستان و خودی پارتی دیموکراتی کوردستان چ لەناو خۆی هەرێمی کوردستان و کوردستان بێت یان ولاتانی جیرانی هەرێمی کوردستان پارتی بەهێزەوە بڕیاری ئەنجامدانی کۆنگرەی ڕاگەیاند و ڕۆژی ( پێنج شەمە ) ڕێکەوتی ( 2022/11/03 ) یەکەم ڕۆژی بەستنی کۆنگرەی (14)ـی پارتی دیموکراتی کوردستانە سەرکردایەتی نوێی پارتی لەکەسانی نوێ و بەئەزموونی ڕابردوو پێکدێت و ڕێگای گەل و نیشتمان لەسەرووی بەرژەوەندییە حزبییەکانی دەبێت ، پارتی هەرچەندە تەمەنی کۆن دەبێت بەڵام هەمیشە لەنوێ بوونەوەدایە و بەها نیشتمانی و ئادابە کۆمەڵایەتییەکان و کلتور و فەرهەنگی کوردی و کوردستانییەکانی پاراستووە، لەجەنگی دژبەداگیرکەران و دووژمنانی کورد و کوردستان ژمارە یەکی سەنگری بەرگیری کردنبووە، لە ساڵی ( 1946 وە بۆ 2022 ) و تاکو یەک ئەندامی پارتی مابێت سازش لەسەر یەک بوست لەخاکی پیرۆزی کوردستان ناکەن بەگیان و خوێنیان بەگیری لێدەکەن.
کۆنگرەی پارتی لەکاتێکی هەستیار و پێویسدایە هەموو کوردێک هیوای لەسەر پارتی و جەنابی سەرۆک هەڵچنیووە بۆ گەیشت بەدوا لوتکەی سەرکەوتن کە ئەویش سەربەخۆیی و ئازادی خاک و گەلی کوردو کوردستانە.
لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی بەپلان و بەرنامەیەیەکی ناوازە ڕێکارەکانی ئامادەکرای ئەنجامدانی کۆنگرەیان ڕێکخستووە و کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو دەبێت بەسەکردایەتی سەرۆک بارزانی ، گومان لەوەدانییە کەسانێک دەچنە سەرکردایەتی پارتی کەشیاوی سەرکردایەتیکردن و جێگای ڕەزامەندی سەرۆک بارزانی و ئەندامانی پارتیبن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.