کەرکوکی دڵی کوردستان
نەوزاد محەمەد
شاری کەرکوک بە پێی بەڵگە مێژوویی و جوگرافی و نەتەوەییەکان شارێکی کورد و کوردستانی یە.
بە هۆی دەوڵەمەند بوونی ئەو شارە بە پتڕۆل، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عیراقی بەردەوام هەوڵی بە تعریب کردن و سڕینەوەی ناسنامی کوردستانی شاری کەرکوک یان داوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
گرنگی شاری کەرکوکی دڵی کوردستان لە رووی جیوپۆلۆتیکی و ستراتیجی و ئابوری زۆر گرنگە بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد بە گشتی.
جگە لەوەی لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتیش حسابێکی جیاواز بۆ شاری کەرکوک دەکرێت.
سەرکردایەتی سیاسی کورد و بە تاییەت پارتی دیموکراتی کوردستان و شەخسی بارزانی نەمر هەر لە سەرەتاوە هەستیان بە گرنگی شاری کەرکوک کردووە، هیچ کاتیش ئامادە نەبوونە دەست لە کورد بوونی شاری کەرکوک بەردبدەن، و بە پێناویدا شۆرەشێک یان کردە قوربان لە پێناو پاراستنی ناسنامەی کوردستانی بوونی شاری کەرکوک.
لە دوای سەرهڵدانی پیرۆزی بەهاری ١٩٩١، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەرنامەیەکی کوردستانی رووی لە شاری کەرکوک کرد، ئەوەی لە توانای دا بوو لە رووی و ڕۆشەنبیرەی لە پێناو بەرز کردنەوەی ئاستی هوشیاری و هەستی نەتەوایەتی کوردانی کەرکوک خستیە کار، لە رووی سیاسی و یاسایی و فەرمی شەوە کەوتە شەرێکی دورودرێژ لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی لە پێناو پاراستنی ناسنامەی کوردستانی بوونی شاری کەرکوک و مانەوەی لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان.
لە چەند قۆناغێک دا و لە پێناو ئارامی و سەقامگیری شاری کەرکوک، پارتی دیموکراتی کوردستان قوربانی داوە و لە مافەکانی خۆی خۆش بووە بۆ لایەنێکی تری کوردستانی، بەڵام پێداگیری لەسەر کوردستانی بوونی کەرکوک بەردەوام بووە و ئامادە نەبووە هیچ جۆرە سازشێکی لەسەر بکات.
دوژمنانی گەلی کورد و خائینە ناوخۆییەکان لە پێناو دابڕاندنی کەرکوک لە هەرێمی کوردستان، پیلانی خیانەتکارانەی ١٦ی ئوکتۆبور یان ئەنجامدا، بەڵام نەیانتوانی لە ئیرادە و پابەند بوونی نەتەوەیی پارتی کەم بکەنەوە، بەڵکو پارتی زیاتر پێداگیری لەسەر کوردستانی بوونی شاری کەرکوک کرد و بە پێناویدا کەوتە سەنگەری بەرگریەوە.
لە دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ٢٠٢١/١٠/١٠، و پێشەنگ بوونی پارتی وەکو هێزی سەرەکی لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق، ئێستا بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق مافی شەرعی پارتی یە و پارتی دەتوانێ سەرۆک کۆمار دەست نیشان بکات.
بەڵام ..
پارتی دیموکراتی کوردستان کە بە دید و هزرێکی کوردانە و نەتەوەییانە لە پرسەکان و ئایندە دەڕوانێت، پێویستی بە پۆستێک نیە لە عیراقێکی کاول و وێران، عیراقێکی دوور لە پڕەنسیبەکانی دەوڵەت بوون و حکومەتێک لە بەرکێکی مەزهەبی دا و دوور لە پێوەرەکانی حوکمرانی شارستانی و سەروەری یاسا.
بۆیە ..
قەناعەتمان وایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئێستا بیر لەوە دەکاتەوە کە پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بداتە لایەنە عیراقیەکان لە پێناو بە دەست هێنانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، پارتی بە حوکمی شەرعی خۆی دەتوانێ ئەو پلانە لەگەل لایەنە عیراقیەکان ئەنجام بدات و لە معادلەکە سەرکەوتوو بێت و لە هەمان کاتیشدا پیلانی دوژمنانی گەلی کورد لە گۆڕ بنێت.
بەو پێیەش شاری کەرکوک دەگەرێتەوە باوەشی کوردستان و ژێر دەستهەڵاتی خاوەنی شەرعی خۆی کە پارتی یە و لێدانی دڵە گەورەکەی کوردستان بە ئاوازی “ئەی رەقیب” دێتە گوێمان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.