کەسێکی تەمەن ١٩ ساڵیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی رفاندنی کچێک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

“کەسێکی تەمەن ١٩ ساڵیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی رفاندنی کچێک وە تۆمەتبارەکەش دانی بەتاوانەکەیدا ناوە”

ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەکردووە، هاوڵاتییەک لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سکاڵای تۆمار کردووە كە كچەكەی ڕفێندراوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتبار و وەرگرتنەوەی کامێراکانی چاودێری، توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمەتبارەکە ناوی (ع ، س ، ع)ە و تەمەنی ١٩ ساڵانە، لە ئێستاشدا، بەپێی ماددەی ٤٢١ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.