کوڕی بەرپرسێک تەقە لە نانەوایەک دەکات

زێ بادینان:

لە قەزای حاجیاوای سنووری رانیە، کەسێک لە نۆرەی نان-دا تەقەی لەوەستای نانەواخانەکە کردووە و برینداری کردووە، بە گوێرەی زانیارییەکانیش تەقەکەرەکە کوڕی بەرپرسە.

کێشەکە بەهۆی نۆرەی نان کڕینەوە لە یەکێک لە نانەواخانەکانی حاجیاوا دروستبووە، بەهۆیەوە کوڕێکی ڕەسوڵ مستەفا کە کەسایەتیەکی ناسراوی دەڤەری ڕاپەڕینە و ئەفسەری باڵایە، وەستای نانەواخانەکەی بە گولـلە بریندارکردووە.

ئەو نانەوایەی بریندار کراوە، ناوی بەهرۆز عوسمان محەمەدە، خێزاندارە و تەمەنی 28 ساڵە، چەند ساڵێکە بە کاری نانەوایی بژێوی ژیانی پەیدا دەکات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.