کەمال کەرکوکی ، کەرکوک خال و پێناسەکەی کوردستانە

حەزەکەم بۆ ھەموو لایەک روونبێت، لە مەجلسی حوکم مادەی ١٤٠ی دەستوری عێراق، بۆ ئەوەنیە کە خاکەکە کوردستانیە یان نا، ئەمە زەرورە ھەموو لایەک بزانێت خاکەکە خاکی کوردستانە، بەڵگەی مێژوویی ھەیە دیکۆمێنت ھەیە نەخشەھەیە مێژوەی ناوچەکە کوردستانیە، ناتوانرێت بەھیچ ریفراندۆمێک و بەھیچ شێوەیەک و مادەیەک، ھەوێیی کوردستانی بوونی ئەوناوچانە بگۆرن، مادەی ١٤٠ بۆ ئەوەیە ئیدارەی ناوچەکە لەگەل ھەرێمی کوردستان بێت یان بەغدا.

چاوپێکەوتنی بەرێز «دکتۆر کەمال کەرکوکی» سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک ـ گەرمیان، سەبارەت بە پێگەی کورد لەپرۆسەی سیاسی عێراق .

بەرێزی دکتۆر کەمال سەبارەت بە پرۆسەی ھەڵبژاردنی عێراق گوتی : بەنسبەت ھەڵبژاردن ھەموو ئاگادارن ئەمە ھەڵبژاردنی پێشوەختەبوو ماوەی مابوو ئەو روداوانەی لە بەغدا رویدا ئەم ھەڵبژاردنەی لێکەوتەوە کەلە ١٠ـی ١٠ـی ٢٠٢١ ئەنجامدرا، نەتجەی ماوە کۆمسیون کاری خۆی دەکات و مەحکەمەی ئتحادی بریاری لێ دەدات، ئەم ھەڵبژاردنە گرنگە، بەسەرکەوتوی تەواو بوو ئومێدەوارین کە رێگا یاسایی و ئاساییەکەی خۆی بگرێتەبەر.

سەبارەت بەکەم کردنی کورسی ھەندێ لەلایەنەکان گوتی؛ ھەڵبژادن کەئەنجام دەدرێت خەڵک ئازادە چۆن دەنگ دەدات، خەلک بەگشتی دڵسۆز و پاکن کاری ئەولایەنانە دەبینێت کە لەدەسەڵاتن، ئەبینێت کارەکانیان باشنیە خزمەتی گەل ناکەن ھەڵەیان زۆرە، لەھەڵبژاردن تۆڵەیان لێ دەکەنەوە و دەنگیان پێنادەن، بۆیە لەم ھەڵبژاردنە خەلکی سەر بەرزی کوردستان و ناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکان و گشت عێراق دەنگیاندا زۆر بەباشی و ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوبوو، راستە خەڵک زۆر بەشدار نەبوو بەڵام نسبەیەکی ئاسایی بوو، لەھەموو جیھان ھەڵبژاردن دەکرێت ئەم حاڵەتە ھەیە، شەرت نیە خەڵک بەگشتی دەنگبدات، گرنگ ئەوەیە زۆرینەی بەشدار بوو دەنگی دروستیان بەولایەنانەدا کە تەوقع دەکەن کەخزمەت دەکەن و خزمەتیان کردووە لەداھاتو خزمەتیان دەکات، جا ئەوانەی کەدۆڕان و دەنگیان نەھێنا، تەوقعیان دەکرد خەڵک لێیان دەترسێت و بەشێوازێک دەتوانن دەنگ بۆخۆیان زیاد بکەن، رێگەیان پێنەدراو نەیانتوانی بۆیە نارەحەتن و ھەوڵیاندا کێشە دروست بکەن و لەھەندێ شوێنیش کێشەیان دروست کرد، ئەمە شتێکت زۆر ناتەبیعیە دژی پرۆسەی دیموکراسیە ، وەک ئەوەیە دژی گشت خەڵکی بیت دژی زۆرینەی وڵاتەکەت بیت، ئەمەی دەیکەن شتێکی خراپە، دەبێت چاوەرێبکەن تا کۆمسیون و دادگا بریاری خۆیی دەدات، ئەوکات زۆر ئاساییە رێکەون حکومەتی تەوافقی بەزۆرینەو کەمینە لەبەرژەوەندی عێراق پێکبھێنن.

سەبارەت بەسەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغداد فەرمووی؛ من حەقدەدەم بەوشاندە خۆیان لەکاتێکی گونجاو باسی دۆخەکەبکەن چی بووە، من ئاگادارم و ھەڤالانمان پێیان راگەیاندوین چیان کردووە، بەلام ئێمە وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانمان ھەیە بۆ ئەوبابەتانە ئەوبەرێزە مافی ھەیە، ئێمە وەک پارتی رێزلە پرانسیپی ئیشی ھەڤاڵەکانی خۆمان دەگرین، لێرەوە داوای لێبوردن دەکەم ئێمە ئاگادارین چونە چیان کردووە بەڵام ئەوەکاری ئەوانە من ناچمە سەر ئەوبابەتە.

سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و پارێزگاری کەرکوک بەرێز دکتۆر کەمال گوتی؛ دووشتی جودان لەیەکتر، پارێزگاری کەرکوک لەسەرەتاوە دوای روخانی رژێمی عێراق ، یەکەم پارێزگار دانرا کە کاک عبدالرحمن مستەفا بوو، لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پارتی و یەکێتی ھەردوولا دەنگیان بۆدا لەگەل چەند برادەرێکی لایەنەکانیتر، بەرێکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی بوو کە کەسێکی بێلایەن ببێتە پارێزگاری کەرکوک و سەرکەوتوبوو، دوای ئەوە دیسان پارتی و یەکێتی رێکەوتن کە کەسێکی سەربەیەکێتی بێت رەحمەتی دکتۆر نجمەدین کەریم بوو بەپارێزگاری کەرکوک و زۆرینەی دەنگی ئەنجومەنی بەدەست ھێنا، دووای خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر پارێزگارێکی عەرەب بەنایاسایی دانرا کە یەکێتی رێکەوتنی لەگەل کردووە ھەم پارێزگار و ھەم جێگری پارێزگا بێت تاھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەمە شتێکی خراپ بوو بۆیە تائێستە ئەوماوە.

لەم ھەڵبژاردنە ھەموو لایەک ئاگادارە پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک یەکەم دەنگی بەدەست ھێناوە، ھەم وەک بەرزترین دەنگ ھەم وەک زۆرترین دەنگ لەناو سەرجەم لایەنەکان، بۆیە مافی خۆمانە ئەمە لەلایەک لەلایەکتر گەر بەسرەش بێت بێلایەن بوو یەکێتی بوو ئێستە نۆرەی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە پارتی مافی خۆیەتی پارێزگاری کەرکوک دیاری بکات،
مافی لایەنێکی ترنیە باسی ئەوپۆستە بکات یان خۆی بۆ ھیلاک بکات.

بەنسبەت سەرۆک کۆمار مافی کوردە، یەکێ لەسێ سەرۆکایەتیەکە سەرۆک کۆمار سەرۆک وەزیران سەرۆک پەرلەمان بۆ شیعە سونە کورد دەبێت،کورد لە مفاوەزاتی داھاتوو بریاری لێدەدەن.

سەبارەت بەدۆخی نالەباری کەرکوک دوای خیانەت ١٦ ئۆکتۆبەر ھاتۆتەئاراوە و گەرانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ناوچەکە فەرمووی؛ ئێمە رێکەوتنمان کردووە لەئاستی باڵا و ئێمە دەچینەوە ئەوە کۆتای ھاتووە، پارتی بەسەربەرزی و بەئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە دەگەرێتەوە لەئایندەکی نزیک، دەبینن ئەم چاوپێکەوتنەنانە لە کەرکوکەوە لەگەڵ بەرێزتان و لایەنەکاتر دەکەین.

سەبارەت بەدۆخی ئەمنی شارەکە، دوای خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان چی وەک تەنزیم چی وەک پێشمەرگە ئەوسنورەی دەپاراست، لەوێ نەماون بۆ ماوەی چوار ساڵە، دوای دەست کرا بەوەی کە حشدێکی زۆر پێک بھێنرێت، ئەوحشدانە بەشێوەیەکی زۆر نابەرپرسانە کۆ ئەکرایەوە نەت دەزانی چ بیرێکی ھەیە چ ئینتیمایەکی ھەیە، ئەوەبوو ئەوحشدانە زۆری داعش بوون خۆی تێکەڵ کرد، ئێستەش لە زۆر شوێن ئەبینی بەرۆژ حەشدن و بەشەو داعشن ، بەھۆیی ئەوە دۆخی ئەمنی ناوچەکە زۆر زۆر مەترسی دارەو زۆر بەخراپی تێکچووە،نەدۆستەکەت دەناسی نەدووژمنەکەت تێکەڵن ھەوێی پێیە سەیارەی پێیە چەکی پێیە دێتەناوشارەکە، ئەمە بووە پاڵنەرێک کە داعشەکانی تر کەلەوێ بوون لاوازبوون ئەوانیش ئەکتیفبن و زەرەر بدەن، ئەوناوچانە ئێستە لەمەترسیەکی گەورەیە، بۆیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ئتحادی، دوای دیالۆگێکی دورود

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.