کەی زەنگی نوێی خوێندن لێ بدرێت باشە؟!


(بیروڕا)


تا ئێستا ڕۆژ و ڕێکەوتی ساڵی نوێی خوێندن لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە دیاری نەکراوە و لەسەر ئەم بابەتە بۆچوونی جیاواز هەیە.
بەندە وەک مامۆستایەک، بەپێی ئەو ئەزموونەی کە لەناو ناوەندەکانی خوێندندا هەمە، پێم وایە باشترین کات بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان ڕێکەوتی ( ١٠/١ )یە،

لەبەر ئەم (٢) هۆکارەی خوارەوە:


١- تا کۆتایی مانگی نۆ پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە، ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر مامۆستایان و قوتابیان جێ دێڵێت!
٢- بەشێکی زۆری قوتابخانەکان بە بەردەوامی کارەبای حکوومییان نییە بۆ دابینکردنی ئامێرە فێنککەرەوەکان بۆ ژوورەکانی خوێندن، ئەمەش وا دەکات کە مامۆستایان نەتوانن وەک پێویست ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن!
ن/ م. جگەرسۆز
٢٠٢٢/٧/٢١

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.