گرنگى پێکهێنانى یەک حکوومەتى بەهێز وکارا لە ناوچەیەکى هەستیاردا
رێبوار حەمەلاو شوانى
دواى تێپەڕاندنى نزیکەى دوو ساڵ لە پەکخستنى دامەزراوەى پەرلەمانى کوردستان ، بەپیلان و نەخشەیەکى دادگەى بە ناوى فیدراڵیی عێراقەوە، کە مەرامى سەرەکى لاوازکردنى سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان و زیانگەیاندن بوو بە شەرعییەتى یاسایی و دەستوورى قەوارەى هەرێمى کوردستان کە پەرلەمان ئەو شوێنە ستراتیژییە، هەڵبژاردنى 20ى ئۆکتۆبەرى 2024 و بەشدارى بەرفراوان و بێ وێنەى جەماوەرى کوردستان بەڕێژەى 72%دا و توانى سەروەرى و شکۆمەندى نەک تەنها بۆ پەرلەمان بەڵکو بۆ قەوارەى هەرێمى کوردستان بگەڕێتنەوە ، دانیشتینى پەرلەمانى کوردستانیش و کارابوونەوەى پەرلەمانیش توانى زیاتر خەونى نەیارانى کوردستان شکست پێبنێنێت .
جێگەى ئاماژەیە، لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان پارتى دیموکراتى کوردستان بە بەدەستهێنانى ٨١٢٧٩٤ دەنگ بووەتە گەورەترین فڕاکسیۆن و حیزبى یەکەم، یەکێتى بە بەدەستهێنانى ٤٠٩٥٤٨ بووەتە حیزبى دووەم و نەوەى نوێیش بە بەدەستهێنانى ٢٩٢٠٣٢ بووەتە حیزبى سێیەم.
ئەوەى لە ئێستادا گرنگە ڕەچاوگرتنى رەوشى ئاڵۆزى ناوچەکە و گۆرانکارى و پێشهاتەنوێیەکانە کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەرى لە سەر عێراق و ڕنگە پریشکى ئاگرەکە بە هەرێمى کوردستانیش بکەوێت ، بۆیە ئێستا کاتى ئەوە هاتووە ، هەموو هێزولایەنەکانى هەست بە بەرپرسیاریەتى مێژووى بەرامبەر بە گەلو نیشتیمانەکەیان بکەن ، دیارترین یان فەرمایشى جەنابى سەرۆک مسعود بارزانى بۆ ئەوەى کوردستان خاوەنى یەک هەرێم و یەک پەرلەمان و یەک حکوومەت و یەک هێزى پێشمەرگە بێت . ئەمە لەکاتێکیدا کە کە تەنها 90 رۆژ لە بەردەستدایە بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکوومەتى کوردستان ، بۆ گرنگە کابت بە فیرۆ نەدرێت و هەر لایەنەوە بە پێى قەبارەى خۆى هەست بەرپرسیاریەتى بکات و بە مافەکانى رازی بێت لە پێناو بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمانەکەى.
گرنگى مانەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان وەک هێزى یەکەم لەوە دایە ، کە بەوپەرى دڵسۆزى و ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانى لە پێناو پارێزگاریکردن لە قەوارەى هەرێمى کوردستان و فەراهەمکردنى ئاسایش و ئارامى کوردستان دەخاتە گەڕ لە پێناو کوردستانێکى بەهێزتر ،بەتایبەتى لە رووى ئابوورى و بوژاندنەوەى کەرتەکانى کشتوکاڵى و ئاوەدانى و بوارەکانى تر ئەو بەڵێنەکەى هەمیشە بۆ هاووڵاتیانى کوردستان دێنێتەدى و هەروەها گرنگیش بە دهاتى نێوخۆى دەدات لە ڕووى پیشەسازى و گەشتیارییەوە .
هەروەها ئەو سەرکەوتنە مەزنەى پارتیش بۆ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش گرنگى و بایەخى خۆیە ، بە تایبەتى کاتێک هێزێکى دیموکراتى وەک پارتى ، بەهێزەوە بمێنێتەوە و پەرەى زیاتر بە پیوەندییە دیپلۆماسى و سیاسییەکانى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بدات ، بەتایبەتى کە ئەم پێشکەوتن و بەرزبوونەوەى ئاستى پەیوەندییەکان لە سەردەستى سەرۆکى هەرێمى و سەرۆکى حکوومەتى کوردستان پەرەى باش بە پەیوەندییانە دراوە .
بۆیە ، دەبێ هەموو لایەنەکانى پشتیوانى پارتى بن تا کو بە زووترین کات حکوومەتێکى بەهێزتر و کاراتر دابمەزرێت ، بەدڵنییاییەوە پارتیش رۆڵێکى سەرکردایەتى دبینێت ، بەتایبەت کە هەموو جارێک لە پێناو پاراستنى ئاسایشى نەتەوەیی و نیشتیمانى باج و قوربانى زۆرى بەخشیووە ، تا قەوارە و گەلەکەى پارێزراو بێت و هەنگاو بەرەو ئایندەیەکى گەشتر و پڕ دەستکەوتر بهاوێژێت .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.